ڕێگاى زەڕایەن - سەیدسادق بووەتە ڕێگاى مەرگ
لەسەرەتاى ئەمساڵەوە 15 هاوڵاتى لەو ڕێگایە گیانى لەدەستداوە
ڕێگاى زەڕایەن - سەیدسادق کە درێژییەکەى تەنیا 14 کیلۆمەترەو بەهۆى بوونى لۆفەى زۆرەوە بووەتە ڕێگاى مەرگ، بەهۆى زۆرى ڕووداوى هاتوچۆ لەسەرەتاى ئەمساڵەوە 15 هاوڵاتى لەو ڕێگایە گیانى لەدەستداوەو بیست هاوڵاتى بریندار بوون.
واین ڕووداویش لەچوارەم ڕۆژى جەژنى قوربان بوو کە بووەهۆى گیان لەدەستدانى حەوت کەس، کە پێنج کەسى یەک خێزان بوون.
ئەو ڕێگایە لەکاتى جەنگى هەشت ساڵەى نێوان عێراق و ئێران وەکو ڕێگایەکى سەربازى دروستکراوەو لەکاتى قیرکردنى ڕەچاوى ئەو لۆفە زۆرانە نەکراوە، کە هۆکارى سەرەکى ڕووداوەکانى هاتوچۆن.
ی.س