هەڵبژاردن بۆ سێ ئەندامی لیژنەی تیپە میللیەکانی زەڕایەن ئەنجامدرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 1-7-2018 لەھۆلی فەرمانگەی ڕۆشنبیری زەڕایەن بە ئامادەبونی لێپرسراوی سەرجەم تیپەکان و لیژنەو کەمال ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی لیژنەی باڵای تیپە میللییەکانی کوردستان ھەلبژاردن کرا بۆ ئەندامانی نوێی لیژنەی تیپە میللیەکان
کە کاندیدەکان کرابوو بە سێ بەشەوە:
پلە یەک ھەردوو کاندید ( مامۆستا رێبین و مامۆستا رێبوار ) کە مامۆستا رێبوار ھەلبژێردرا
لە کۆی ١١ تیپ ٦ دەنگی بەدەستھێناو مامۆستا رێبین ٤ دەنگ ، دەنگێکیش سپی.
لە کۆی ١١ تیپ ٦ دەنگی بەدەستھێناو مامۆستا رێبین ٤ دەنگ ، دەنگێکیش سپی.
پلەدوو ھەردوو کاندید ( سامان و سامی )، سامان لە کۆی ١٥ دەنگ ٩دەنگی بەدەستھێناو سامی ٦ دەنگ .
پلە سێکان ھەردوو کاندید (بابان و چیا )، چیا لە کۆی ١٠ دەنگ ٦ بەدەستھێناو بابانیش ٣ دەنگ .
دەنگێکیش سپی.
دەنگێکیش سپی.
بەمەش ئێستا لیژنەی تیپە میللیەکانی زەڕایەن بوون بە پێنج کەس ئەوانیش:
١- دڵشاد حسێن/ سەرۆکی لیژنە
٢- نەبەر ڕەحیم/ جێگری سەرۆک
٣- ڕێبوار ئەحمەد/ ئەندامی لیژنە
٤- سامان جەعفەر/ ئەندامی لیژنە
٥- چیا حەسەن/ ئەندامی لیژنە
ی.س