ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

هەندێک ڕێنمایی پێویست بۆ خۆپاراستن لە گەرمای بەتین


هەندێک ڕێنمایی پێویست بۆ خۆپاراستن لە گەرمای بەتین

بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لەئەمرۆوە شەپۆلێکی گەرمای بەتین رو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەکات، ئەم شەپۆلە لەگەرمیان کاریگەرییەکەی زیاترە وەک لەناوچەکانی تر.
بەوهۆیەی گەرما زۆر لێکەوتەو کاریگەریی تەندروستیی هەیە بەسەر لایەنی جەستەیی مرۆڤەوە، واباشە ئەم رێنماییە پزیشکیانەی لایخوارەوە بخوێنیتەوەو هەوڵی جێبەجێکردنی بدەیت.
١. هەوڵبدە خۆت بپارێزی لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر، بەوپێیەی لەمکاتەدا بەرکەوتنەکە زیاترە هەربۆیە کاریگەری لەسەر جەستەو پێست بەتایبەت زۆرە.
هەروەها بۆ خۆپاراستن لەم بەرکەوتنانە دەتوانیت جلێک لەبەر بکەی کە ئەستور نەبێت و هاوینە بێت و زۆرتر لە مادەی کەتان پێکهاتبێت، ئەمە سەرباری سودبینین لە کڵاو و چاویلکەی دژەخۆر.
٢. بەهۆی گەرماوە رێژەیەکی زۆر ئاوی لەشت لەدەست دەدەی، ئەم رێژەیەش پێویستی بە قەرەبوکردنەوەیە. بۆیە تادەتوانیت بەشێوەیەکی بەردەوام ئاو بخۆرەوە و هەروەها شلە و شلەمەنیش لە ژەمە خۆراکییەکانت دا زیاتر بکە.
٣. هەوڵبدە کەمتر خۆت ماندو بکەی، چونکە ماندوێتی لەگەڵ گەرمای بەتین سەردەکێشێت بۆ حاڵەت و نەخۆشی دیکە.
٤. بنەماکانی پاکوخاوێنی زیاتر لە جاران رەچاو بکە، بۆئەوەی بەدور بیت لە توشبون بە نەخۆشیە گوازراوەکان بەتایبەتی سکچون و رشانەوە کە لەم وەرزەدا زۆرتر بڵاو دەبنەوەو مەترسیەکەشیان بۆسەر جەستە بەهۆی زۆر لەدەستدانی ئاوەوە زیاتر دەبێت.
٥. مناڵ لەناو ئۆتۆمبیل دا بەجێمەهێڵەو هەوڵیش بدە کە ئۆتۆمبیلەکەت لەکاتی راوەستان و کوژانەوەی دا دابپۆشی لەبەر خۆر و هەروەها جامەکانیشی قەپات نەکەیت کە بەهۆی ئەو خاڵانەوە پلەی گەرمی نێو ئۆتۆمبیلەکە زۆر بەرز بێتەوەو کێشەو زیانی لێبکەوێتەوە لەسەر جەستەی خۆت و سەرنشینەکانی تر.

ب?اوکردن?و?