وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێ لەسەر جیاوازی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج نەكراوە بەهەر هۆیەك بێت لە ساڵانی 2014 و 2015 دا سەرجەم ئەو جیاوازیانە بە لیستی جیاو لەكاتی دابەشكردنی مووچەی مانگانەدا بۆیان خەرج دەكرێت.
وەزارەتی دارایی رێنمایی ژمارە 17ی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژەی بە جیاوازی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران كردووە.
نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی، كە واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی لەسەرە و بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگاكان نێردراوەو تێیدا هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەی كە شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج نەكراوە و بە هەر هۆیەك بێت لە مووچە و دەرماڵەكان، سەرجەم ئەو جیاوازییانە یە لیستی جیاو لەكاتی دابەشكردنی مووچەی مانگانە خەرج بكرێتەوەو بەپێی هەمان رێژەی پاشەكەوتی پێشتر كە لەس رمووچەی فەرمانبەرانی پەیڕەو كرابوو بەم شێوەیەیە.
یەكەم: بۆ هەر مانگێك تاوەكو بڕی یەك ملیۆن دینار خەرج بكرێت.
دووەم: لە بیر 10 ملیۆن دینار زیاتر پێویستە رەزامەندی وەزارەتی دارایی/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری وەربگیرێت.
ئەو نوسراوەش لە كاتێكدایە پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاریدا بوو كە جیاوازی مووچە بۆ ساڵەكانی 2016 و 2017 و 2018 خەرجبكرێت.