ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕێکخراوی تەژنە خەڵاتی خوێندکارە سەرکەوتووەکانی سنوری شارەزوور دەکات 










ڕێکخراوی تەژنە خەڵاتی خوێندکارە سەرکەوتووەکانی سنوری شارەزوور دەکات 


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ / ٨ / ٢٠١٨لەئۆفیسی ڕێکخراوی تەژنە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردە و بەڕێوەبەرانی بەشێک لە ئامادەییەکان و کەسو کارەکانیان،مەڕاسیمی ڕێزلێنان لە خوێندکارانی سەرکەوتووی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و خوێندکاری سەرکەوتووی قوتابخانە ئاینییەکان لەسەرئاستی ھەرێم و خوێندکاری یەکەمی قۆناغی نۆیەمی سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور بەڕێوەچوو،کە تێیدا جگە لە ڕێزگرتن لەھەوڵ و ماندوبوونەکانیان، بەخۆشحاڵییەوە ھەریەکەیان مۆبایلێکی جۆری (Huawei y5)یان بەدیاری پێبەخشرا،ھەروەھا بەڵێنیشماندا لەقۆناغەکانی دیکەی خوێندندا پشتیوان و ھاوکاریان ببین.

ب?اوکردن?و?