نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ جارێکیتر نۆژەن دەکرێتەوە
لەڕاگەیاندراوێکدا ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ ڕایدەگەیەنێت کە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ و مەڵبەندی تەندروستی شەهید سەردار لەلایەن ڕێکخراوی هیومان ئەپیڵ (Human Apeal) ی ئەمریکی کاری نۆژەن کردنەوەیان بۆ دەکرێت .
پاش ئەوەی بەسوپاسەوە لە سێ مانگی ڕابردوودا لەلایەن ڕێکخراوی (IOM) ی ئەمریکی بەشێک لە زیانەکانی نەخۆشخانەکەمان نۆژەن کرایەوە ، لەئێستادا ڕێکخراوی هیومان ئەپیلی ئەمریکیش هاتنە سەر خەت و بڕیار دراوە زیانەکانی تری نەخۆشخانە نۆژەن بکەنەوە .
بەم هۆکارە جارێکی تر نەخۆشخانەکەمان دەگوازرێتەوە بۆ مەڵبەندەکانی زمناکۆو شەهید چیا بەم شێوازە :
ــ بەشی فریاکەوتن و سۆنەرو ولادە و پزیشکی ژنان و منداڵ بوون دەچێتە مەڵبەندی تەندروستی زمناکۆ .
ــ سەرجەم پزیشکە پسپۆڕەکان دەچێتە مەڵبەندی تەندروستی شەهید چیا لە زەڕایەن .
ــ سەرجەم پزیشکە پسپۆڕەکان دەچێتە مەڵبەندی تەندروستی شەهید چیا لە زەڕایەن .
داوای لێبوردن لەهاوڵاتیانی بەڕێزی سنورەکەمان دەکەین تەنها لەبەر بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان ئەم گۆڕانکاریانە کراوە .


