ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی پەروەردە؛ لەڕۆژی 6_10_2021 تا ڕۆژی 11_10_2021 لەسەرجەم قوتابخانە و خوێندنگا حکومیەکان پشووی فەرمییە

لەسەر داوای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە 6ی ئەم مانگە تا 11 مانگ لە ناوەندەکانی خوێندن دەکرێتە پشوو. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان داوای کردووە کە چەند رۆژێک زیاتر قوتابخانەکانیان پێبسپیرین بۆ رۆژانی دەنگدان، ئەمڕۆ فەرمانێکی وەزاری لەوبارەوە دەردەچێت، لە رۆژی 6/10/2021 لە قوتابخانە حکومییەکان پشووی فەرمی دەبێت تا 11/10/2021، رۆژی 12ی مانگ دەوام دەستپێدەکاتەوە".

ب?اوکردن?و?