ئامادەکردنی: زەڕایەن نیوز
دوای ئەوەی لەساڵی 2016 لەکۆبوونەوەی بیست و هەشتەمینی خۆیدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەڕۆژی 31_5_2016 بەدەنگی 27 ئەندام بڕیاریدا بەگۆڕینی ناوی ناحیەی وارماوا بۆ ناحیەی زەڕایەن دواتر بڕیارەکەی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کرا، بەڵام ئەوکاتە وەزارەتی ناوخۆ بەبیانووی قەیرانی دارایی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ڕاگرت.
دواجار لەڕۆژی 7_9_2021 پارێزگاری سلێمانی بەنووسراوی فەرمی ئاڕاستەی بۆ وەزارەتی ناوخۆ کرد بەگۆڕینی ناوی ناحیەی وارماوا بۆ ناحیەی زەڕایەن دوای دوو مانگ بەبڕیاری ژمارە 33 لەڕۆژی 28_10_2021 بەواژووی وەزیری ناوخۆ ڕەزامەندی درا لەگۆڕینی ناوەکە.
دوای بڵاوبوونەوەی بڕیارەکە لەڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڕیارەکە دەچێته بواری جێبەجێکردنەوە.
ب?اوکردن?و?