ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بۆجاری سێیەم سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەکرێت

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند :سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتیان بڕیاری لێدراوە و لە نزیکترین کاتدا دەگاتە کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دوای پشکنین لە تاقیگەکانی هەرێم لە رێگای بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، هەروەها لە هەندێک شوێن کە سەبەتەی دووەمیشیان وەرنەگرتووە، پرۆسەکە ڕۆژانە بەردەوامە و دابەش دەکرێت، جێگەی باسە بەشە خۆراکەکە پێکهاتووە لە (برنج وفاسۆلیاو زەیت وشەکرو نیسک یان ئاری نۆک ودۆشاو)، لە هەمانکاتیشدا بەشە ئاردی نۆیەم لەڕێگای بریکارەکانی دابەشکردنی ئارد دەگەیەنرێتە دەست هاوڵاتیانەوە، کە هەر ئەندامی خێزانێک (٩) نۆ کیلۆ ئارد وەردەگرێت.

ب?اوکردن?و?