ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

پەیامی هاندەرانی ناڕازی زەڕایەن بەبۆنەی گەڕانەوەی یانەی وەرزشی زەڕایەن

پیرۆزە لەشەقامی وەرزشی زەڕایەن و بەتایبەت هاندەرە دڵسۆزە سەرسەختە ناڕازیەکانی زەڕایەن دوای هەوڵ وماندو بونی چەند ساڵەی هاندەرانی ناڕازی زەڕایەن لەهوتاف کێشان ودەنگی ناڕازی دەربڕین بۆگێڕانەوەی مافی ڕەوای خۆیان وگێڕانەوەی یانەخۆشەویستەکەمان یانەی زەڕایەن سپاس بۆخودا ئەمڕۆ مۆڵەتی وەرگرتنەوەی یانەکەمان وەرگرتەوە دڵسۆزی وخەمخۆری هاندەرە ناڕازیەکانی زەڕایەن بۆهەتاهەتایە لەمێژوی ئەم شارە دەمێنێتەوە بۆچەندین جیلی داهاتوو دوای خۆمان، زۆرسپاسی سەرجەم ئەوکەس ولایەنانەدەکەین کەهاوکاری کردوین لەماوەی ئەوچەند ساڵەی ڕابردوو کەهاوکاروپاڵپشتێکی باشی مادی کردبوون لەدابین کردنی مەسروفاتی وپێداویستی هاندەرانی ناڕازی زەڕایەن ، داوالەسەرجەم هاوڕێ یانم وهاوکارانم لەدەستەی بەڕێبوردنی هاندەرانی ناڕازی زەڕایەن دەکەم وەک لەیەکەم ڕۆژی دروست بونی دەستەکەمان بڕیارماندا لەحاڵەتی گەڕانەوەی یانەکە بەهیچ شێوەیەک هیچ پلەو مەنسەبێک وەرنەگرین تەنانەت لەحاڵەتی زۆرپێوست وزەروریشدا خۆمان دوربگرین لەهیچ پلەومەنسەبێت بۆئەوەی ڕونبێتەوە ئێمەهیج کات نەبۆپلەومەنسبەب ئەم کارەمان نەکردوە تەنها لەدڵسۆزی وهەست کردن بە بەرپرسیارەت کردن بووەبەرامبەر وەرزشی ئام شارە، لەکۆتایدا پێتان دەڵێم مێژوو بۆهەتاهەتایە ئەم دڵسۆزیەی ئێوەلەیادناکات. هاندەرانی ناڕازی زەڕایەن

ب?اوکردن?و?