وەزارەتی بازرگانی عیراق، تەواوبوونی نوێکردنەوەی داتای
زیاتر لە (36) ملیۆن هاووڵاتی لەسەر کارتی بەشەخۆراک ڕاگەیاند و وادەی کردنەوەی ڕێکارەکانی سڕینەوە و زیادکردنیش دیاریی دەكات.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی بەشێوەی ئەلکترۆنی داتاکانیان نوێکردۆتەوە، لە پلاتفۆرمی وەزارەت و لایەنی پەیوەندیدار، فەرمانگەی پلانان و بەدواداچوون، گەیشتووەتە زیاتر لە 36 ملیۆن کەس.
ئاماژەی بەوەشکردووە: لە ئێستادا هەموو رێکارەکانی سڕینەوە، زیادکردن، کردنەوەی بلۆککردن و گواستنەوە بە شێوەیەکی کاتی راگیراون، وەک بەشێک لە پێداچونەوەی رێکخستن بۆ دڵنیابون لە وردی داتاکان و رێگریکردن لە دووبارەبونەوە یان دەستکاریکردن و بڕیارە رێکارەکان تەواوببن و پاشان خزمەتگوزارییەکانی دیکە دەسپێبکات.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق جەختیشیکردەوە: نوێكردنەوەی داتاکان سەرجەم پارێزگاکانی عیراقی گرتووەتەوە، بە پارێزگاكانی هەرێمی کوردستانیشەوە کە مەبەست لێی وەرگرتنی داتای راست و دروستە.
ب?اوکردن?و?