بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن بڵاویکردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/8/4 ئاوارە حمەشەریف)بەڕێوەبەری ناحیە، بە
یاوەری بەڕێز (قادر صدیق) لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی زەڕایەن سەردانی پڕۆژەی ئاوی بێستانسوریان كرد، بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشە و گرفتی كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو بۆ هاوڵاتیان و گرتنەبەری ڕێگا چارە پێویست. لەو پێناوەشدا فەرمانگەی ئاوی زەڕایەن غەتاسێكی گەورەی قەبارە ٣٧كیلۆ واتیان دابین كرد.
بەڕێز بەڕێوەبەری ناحیەش بەڵێنی دا هاوكاریان بێت لە دابین كردنی بەشێكی پێداویستەكانی ئەو غەتاسە و كەمو كورتیەكانیان.
لە كۆتایدا بەڕێوەبەری ناحیە دەست خۆش بێ پایانی لە لێپرسراوی و كارمەندانی فەرمانگەی ئاوی زەڕایەن و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئاوی بێستانسور و كارمەندانیان كرد.
٫٫
ب?اوکردن?و?