ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی و فەرمانبەران و مامۆستایان هێزەکانی ناوخۆ و سەرجەم چین و توێژەکان سنوری زەڕایەن.

ئێمە بە نوێنەرایەتی فەرمانبەران و مامۆستایانی سنوری شارەوانی زەڕایەن هەستاین بە سەردانکردنی بەڕێزان سەرۆکایەتی شارەوانی زەڕایەن و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی زەڕایەن و تێبینەرایەتی تاپۆی شارەزوور ، بە مەبەستی بە دوادا چوون و ئاگادار بوون لە گرفتی ئیفرازکردنی زەویەکانی پشت مزگەوتی دەروازە هەر سێ لایەنی بەڕێز بەسوپاسەوە زانیاری و وردەکاری ئیشەکەیان پێداین وە هەوڵ هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە ئێستا هەیە وە بەردەوامن لە کارکردن بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان. وە بۆ زەویەکانی پشت بەنزینخانەکان ئەوانیش زانیاریمان هەیە کاری لەسەر کراوە و نوسراوەکانی گەشتونەتە وەزارەتی شارەوانی لە هەولێر و ئەوانیش چاوەڕوانی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانن. وە بەردەوام دەبین لە بەدوادا چوون بۆ ئەو بابەتە و چی پێویست بێت دەیکەین بۆ چارەسەری گرفتەکان.. ‌ ‌ ڕێز بۆ هەموولایەک. ی.س

ب?اوکردن?و?