ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا؛ لە شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمار کراون

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند: ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە ڕوویان لە زیادبوونە و لە سلێمانی لە شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمار کراون. ئەمڕۆ سێشەممە 5-8-2025 د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ڕایگەیاند، هەموو تووشبووەکانی شێرپەنجە هی سلێمانی نین، واتا ئەوەی هەیە لە سلێمانی تۆمار کراون، بەڵام مەرج نییە دانیشتووی سلێمانی بن، چونکە بەشێکیان دانیشتووانی خوارووی عێراق.

ب?اوکردن?و?