ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

سبەینێ دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک

l کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی سبەینێ دووشەممە 2025/8/25، دوا وادەیە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك و لەدوای ئەو وادەیەوە هاووڵاتیان بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە دەبێت 11 هەزار دینار لەڕێگای كارتی بانكییەوە بدەن، بۆ داخڵبوون لە ناو سیستمەكە. . ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەرى رێکخستنى بەشەخۆراکى سلێمانى، ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە 25ـى ئاب، دوا وادەیە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەى بەشەخۆراک و داوایانکردووە وادەکە درێژ بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتى بازرگانیى عێراق لەو بارەیەوە بڕیارینەداوە. ئاماژەى بەوەشکرد، تا ئێستا 85%ـى خێزانەکانى سلێمانى، پسوولەی ئەلیکترۆنیى بەشەخۆراکیان پڕکردووەتەوە و هێشتا هەزاران خێزان ماون خۆیان تۆمار بکەن. ئاراس محەمەد وتیشی، تیمەکانیان بەردەوام هاوکاریى هاونیشتمانییان کردووە لە پڕکردنەوەى فۆڕمەکە و هۆشداریشدایە ئەو خێزانانەى ناویان تۆمار ناکەن و دەڵێت، لەداهاتوودا کێشەیان بۆ دروست دەبێت بۆ راییکردنى مامەڵەکانیان. ی.س

ب?اوکردن?و?