ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٥/٩/١٤، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەیاوەری ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران و قائیمقامی دەربەندیخان و ژمارەیەک بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی و گەرمیان پڕۆژەی رێگای دوسایدی زەڕایەن - دەربەندیخانی بەسەرکردەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئاماژەی بە گرنگی و بایەخی پڕۆژەکە کردو رایگەیاند؛ لەئێستادا کارکردن بەشێوەیەکی باش لە پڕۆژەکەدا بەردەوامە کە پێکهاتوە لە ڕێگایەکی دوساید بە درێژی (١٠.٥)کم، بە تەواوبونی ئەم پڕۆژەیە، تەواوی رێگای سلێمانی بۆ گەرمیان دەبێتە دوساید، هەروەک لە ئێستادا ڕێگای دوسایدی دەربەندیخان بۆ کەلار تەواوکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی گۆڕانکاری و گوژمەی سەرباری پڕۆژەکە، کە نزیکەی ٤٥٦ ملیار دینارە، ٢٧ پڕۆژەی دیکەی گرنگ و گەورە لە سنوری گەرمیان و دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت کە شەش پردی تێدایەو سێ لەو پردانە لەسەر ڕووباری سیروان دەبێت.
ی.س
ب?اوکردن?و?