ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی ‫‏زەڕایەن‬ لە ڕێگای زەڕایەن نیوز پەیامێک ئاڕاستەی دانیشتوانی سنوری ناحیەی زەڕایەن (وارماوا) دەکات

بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی ‫‏زەڕایەن‬ لە ڕێگای زەڕایەن نیوز پەیامێک ئاڕاستەی دانیشتوانی سنوری ناحیەی زەڕایەن (وارماوا) دەکات

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەفەرمی وەکو بەڕێوبەری ناحیەی زەڕایەن دەستبەکاربوو بەڕێز
" کامەران عەبدوڵا" پەیامێک ئاڕاستەی دانیشتوانی سنوری ناحیەی زەڕایەن دەکات.

دەقی پەیامەکە:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
دانیشتوان و هاوڵاتیانی سنوری ناحیەی زەڕایەن (وارماوا)
ڕیزو خۆشەویستیم قبوڵ بكەن، من (كامەران عەبدوڵا) ئەركی بەڕێوەبردنی ناحیەی زەڕایەنم (وارماوام) پێ سپێراوه، هیوادارم بتوانم لەماوەی كاركردنم خزمەت بەئێوەی خۆشەویست بكەم، چونكه شایەنی خزمەتكردنن، ئاشكرایه لای هەمووان كە كوردستان بە چ دۆخیكی خراپدا گوزەر دەكات، شەری تیرورستانی داعش و بوونی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و خراپی مامەڵەكردنی بەغدا و پەككەوتنی جموجۆلی بازرگانی و ..هتد بارگرانییەكی ئەوتۆیان دروستكردووه كه ئیداره و حكومەت توشی سڕبوون هاتووه و بەزەحمەت دەتوانێت ئەركه ئاساییەكانی خۆی جێبەجێبكات له دابینكردنی خزمەتگوزاریی و موچهی فەرمانبەران، بەڵام ئێمە بروامان وایه كه ئەم بارودۆخه كاتی و تیپەره بەپشتیوانی خوای گەوره و هاوكاری دانیشتوانی خۆشەویستی سنورەكه ئەم ئەركەمان له ئەستۆ گرتووه، بروای تەواویشمان بەوه هەیه كه ئیداره پێویسته ئیدارەی هەموو هاوڵاتیان بیت بەبێ هیچ جیاكارییەك لە نێوان هیچ كەس و لایەنیكدا، جگه لە یاسا هیچ شتیكی تر پیوەری كاركردن و مامەڵە كردنمان نابێت ...
دڵسۆزتان: کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن (وارماوا)

ب?اوکردن?و?