ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وتار: پاش داعش



وتار:  پاش داعش
محەمەد تۆفیق
سوپای عێراق بەدرێژای مێژووی دروست بوونی بەردەوام لە گۆرەپانی جەنگ دابوە. جەنگ لە گەڵ هێزە بەرهەڵستکارەکانی ناو خۆ ،یاخود لەگەڵ وڵاتانی هاوسێ و دەروبەریا بەشێک بوە لە هۆی ئاڵۆزیەکانی ناخۆ لە کودەتا سەربازیەکاندا ، بەردەوام سوپا ئامرازێک بوە بۆ خەسترکردنەوەی گرفتەکان ، بەڵام بەڵام بەپی دەرئەنجامەکان ئەم سوپایە هیندە وابەستەی کەسی یەکەم بوە سوپایەکی نیشتمانی نەبوە کار بۆ سەروەری نیشتمان ، یەکپارجەی نیشتمان بکات ، سەرباری ئەوەی بەردوام ئەم سوپایە لە شەڕدابوە بەڵآم ئەنجامی شەرەکانیشی شەرێکی ماڵ وێرانکەر سوپاس بەدۆراوی لێ هاتۆتەدەرەوە.ئەوەی مایەی تێڕامانە لە پاش رووخاندنی ڕژێمی بەعس لە عێراقدا ، سوپاس بەتەواوی کەوتە دەست زۆرینەی عەربی شیعی و بە چەکی پێش کەوتووی عێراقی چەکدارکران ...سەرەڕایی ئەزموونی چەندساڵەی شەڕی قاعیدەو هاوپەیمانەکانی لە عێراق تا رادەیەک ببوە خاوەن ئەزموون لە چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆستان .لەپاش گرتنی (هەڵهاتن)لە شاری موسڵ (هەرێمی سونی نشین) لەعێراقدا شتێک نەماوە بەناوی سوپای عێراقەوە ،بەڵکو ئێستا گروپ گەلی جیاوازی مەزهەبی نارێکخراوی مەبەست جیاواز رۆلێ سپای عێراقی دەگێرن و بگرە بەرمان بەسەر سوپا جەڕناڵەکانی سوپاشدا دەکەن و رێزگیراوترو خۆشەویست ترن لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە . وەک ئاشکرایە داعش ئەمرۆ یاخود سبەی رۆڵیان نامێنێت و وەدەردەنرێنپاشماوەکنیان لە ناوچەکەدا ،ئیتر لەژێر هەناوێکی تر خۆیان رێک دەخەنەوە چۆن و چی بەرگێکی تریان لەبەر دەکرێت...ئەوەنازانم......! هەبوونی ئەو هەموو گروپە چەکدارە ی (حشدی شعبی) هەرگروپەی یەکیک لە سەرکردەو کەسەدیارەکانی عەرەبی شیعیان لە پشتە تا ئەمرۆ چاوی هەموان لەسەر داعش پارێزگاری کردنیانە لە حکومەتەیە کە لە بغداد ، بەڵام پاش داعش هەرگیزتموحی بازرگانە ناوخۆی و فرۆشیارانی چەکی دەرکی و هەژموون خوازانی سەر عێراق ناهێلن لوولەی تفەنگەکان بێ دەنگ بن ، ئەگەرعەرەبی سونی ئەو رۆڵەیان نەمێنێت ئەوا دوو رێگە لەبەردەم ئەم گروپ گەلەدا هەیە یاشەرێ ناوخۆی نێوانیان ، یاخود رووکردنیانە لە کوردستان بەناوی ناوچە جێ ناکۆکەکان و پارێزگاری لە کەمایەتیە شیعەیە عەرەبەکانبەڵام لە ناوەرۆکدا بەئامانجی دەستگرتنە بەسەر تەواوی کوردستاندا ، پاراستنی چاڵە نەوتەکان و گەڕانەوەیان بۆ بن دەستی حکومەتی مەرکەزی..... بۆیە ئەمرۆهێزەکانی پێشمەرگە لەوناوچانە باڵا دەستن و زۆربەی ئەوناوچانە بەخوێنی پێشمەگە ئازاد کراوە نابێت رێگە بدرێت بە دروستکردنی بنکەو بارەگاکانیان لەو ناوچانەدا ،مەترسی ئەم میلشیانە هیچی لە داعش کەمتر نیە لە دوارۆژدا بەرامبەر بەگەلی کورد، بۆیەدەبێت تۆکمەتر کردنی هێزی پێشمەرگە و یەکخستن و پرچەککردنی، لە کارەپێشینەکانی حکومەت بیت

ب?اوکردن?و?