ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

رێنمایی خۆپاراستن لە ئەنفلونزای باڵندە (H5N1)

رێنمایی خۆپاراستن لە ئەنفلونزای باڵندە  (H5N1)
هاووڵاتی بەڕێز :
1-     سەردانی ئەو شوێنانە مەكە كە مریشك و پەلەوەری لێ بەخێو دەكرێت یان سەردەبڕدرێت .
2-    دووركەوە لە راوكردنی باڵندەی كێوی .
3-     دووركەوە لە بازاڕەكانی فرۆشتنی مریشك و پەلەوەرو باڵندەی جوانی.
4-    ئەو مریشك و پەلەوەرانەی لەدەرەوەی كێڵگەكانی پەلەوەری  سەردەبڕێن و دەفرۆشرێن سەلامەت نین دووركەوە لێ یان .
5-    لەئێستادا كێلگەكانی پەلەوەرو سەربڕخانەكانی پەلەوەر كە لەژێر كۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتیەكانی ڤێتەرنەریدایەو چاودێری دەكرێت سەلامەتن و دەتوانن بەكاری بهێنن .
6- پێش ئامادەكرنی مریشك و بەروبومەكانی و هێلكە دەستەكانت بەئاو و سابوون بۆ ماوەی (20) چركە جوان بشۆ .
7-    بایەخ بە پاك و خاوێنی مەتبەخ بدەو كەرەستەكانی ئامادوكردنی خۆراك جوان بشۆوە دوای هەر بەكارهێنانێك .
8-     دڵنیابە خۆراكەكەت بە باشی كوڵاوە .
9- بەكوڵاندنی مریشك و هێلكە بۆ پلەی گەرمی سەرووی (70)پلەی گەرمی سەلامەت دەبیت بۆ خواردن .
9-     زوو زوو دەستت بە ئاوو سابوون جوان بشۆ .
10-    هێلكەی خاو لەماڵەوە بەكارمەهێنە بۆ ئامادەكردنی ئەو خواردەمەنیانەی كە پلەی گەرمیان ناگاتە (70) پلەی سەدی وەك (مایۆنیز یان هێلكەی نیو كوڵاو) 
11-    بۆ ئەوانەی كێلگەی پەلەوەریان هەیە یاشوێنی بەخێوكردنی باڵندەو پەلەوەریان هەیە پێویستە (1) نەهێڵن منداڵ و كەسی بەتەمەن یا ژنی دوو گیان لەوشوێنە نزیك ببێتەوە، (2) پێویستە دەمامك و دەستكێش بەكاربهێنن لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ باڵندەو پەلەوەرەكان.

ب?اوکردن?و?