ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

پارە گەیشتە کوردستان دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

پارە گەیشتە کوردستان
 دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

بڕی 543 ملیار دینار گەیشتە بانکی ناوەندی هەرێم و بڕیارە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێبکات و یەکەم وەزارەتیش پێشمەرگە مووچە وەردەگرێت.
سەرۆکی بانکی ناوەندی ھەرێمی کوردستان (ئەدھەم کەریم)  ڕایگەیاند :" ئێوارەی ئەمڕۆ پارەکەی بەغدا گەیشتە ھەرێمی کوردستان کە بەناوی پێشمەرگە و مووچەی فەرمانبەران رەوانە کراوە. 
ڕوونیشی کردەوە،  33ملیار دینار وەك بودجەی پێشمەرگەو 510 ملیار دیناریش وەك بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان نێردراوە.
جێی ئاماژەیە، پێشووتر وەزارەتی دارایی عێراق  رایگەیاند کە ٥٤٣ملیار دینار خراوەتە سەر حیسابی ھەرێمی کوردستان.

ب?اوکردن?و?