ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

زەڕایەن‬ چەند کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیردەکرێن

زەڕایەن‬ چەند کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیردەکرێن
چەند کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیردەکرێن، پۆلیسیش ڕایدەگەیەنێت، چەند حاڵەتێکی دزیکردن تۆمارکراون و پۆلیسیش ڕێوشوێنی پێویستی گرتۆتەبەر.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی ناحیەی زەڕایەن (وارماوا )بۆ SNN وتی:"لەناحیەی زەڕایەن (وارماوا)ی سەربەقەزای شارەزوور چەند شەوێک پێش ئێستا چەند حاڵەتێکی دزیکردن تۆمارکراون، بەو ھۆیەشەوە پۆلیس ڕێوشوێنی پێویستی گرتۆتەبەر".
ئاشکراشیکرد، شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ی ئەم مانگە، لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە سێ کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراون و تائێستاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
لەبارەی ناسنامەی تۆمەتبارەکانیشەوە، سەرچاوەکەی پۆلیس ئاشکرایکرد، دانیشتوی قەزای شارەزورن و تەمەنیان لەسەرو ١٨ساڵەوەیە.
::: سەرچاوە: سایتی SNN

ب?اوکردن?و?