باشترین 5 بەرنامە بۆ گەڕاندنەوەی فایلە سڕدراوەکانت
زۆربەمان ڕۆژێک لە ڕۆژان توشی ئەو کارەساتە بووین کاتێک لە دەستمان دەرەچێتو فایلەکانی ناو کۆمپیتەرەکەمان یان مۆبایلەکەمان ئەسڕێنەوە. یان کاتی وا هەبووە وامان زانیوە پێویستمان بە هەندێک وێنە یان فایل نەماوە و ئەیسڕینەوە بەڵام پاش ماوەیەک کە پێویستمان پێی دەبێتەوە هەوڵ ئەدەین هەرچۆنێک بووە فایلەکان بگەڕێنینەوە. لێرەدا باشترین 5 بەرنامەتان پیشان ئەدەم بۆ هێنانەوەی فایلەکانتان وە هەمووشیان بە خۆڕایین.
1. Recuva Free
بەرنامەیەکی تا بڵێی ئاسانەو زۆر بەهێزیشە، دوای دابەزاندنی بەرنامەکەو کردنەوەی خۆی ڕێبەریت دەکات و لێت دەپرسێت دەتەوێ چ جۆرێکی فایل بێنیتەوە(وێنە، ڤیدیۆ، فایلی وۆرد، وە زۆر جۆری فایلی دیکە)وە پاشان پێت دەڵێت لە چ شوێنێک بگەڕێم بە دوای فایلەکاندا بۆی دیاری بکەو خۆی دەستدەکات بە گەڕان. وە پشتگیری لە جۆری فایل سیستمەکانی وەک(FAT, exFAT، NTFS) دەکات. پاشان هەموو ئەو فایلانەی دۆزیوینیەوتەوە بۆت ڕیز دەکات ئەگەر فایلەکان وێنە بن بە بچوکیش نمونەیەکیت پیشان دەدات.
بەرنامەکە بە خۆڕاییەو بە شێوەی پۆرتەبڵیش هەیە.
داگرتن
2. MiniTool Partition Recovery
بەرنامەکەی سەرەوە زۆر باشە بۆ ئەو کاتانەی کە فایلەکانمان سڕیوەتەوە، بەڵام ئەی ئەگەر پارتشنێکی تەواومان لە دەستدابوو. بەرنامەکە دوو جۆری هەیە ئەو جۆرەیان کە پێی ئەوترێ (Personal) بە خۆڕاییەو وە وەک بەرنامەکەی سەرەوە دوای کردنەوەی ڕێبەریت دەکات بۆ دیاری کردنی جۆری فایلەکان و شوێنی فایلەکان.
داگرتن
3. Wise Data Recovery
ئاسانترین بەرنامە بۆ بەکارهینان، بەس درایڤەکە دیاری بکەو پاشان جۆری فایلەکە دیاری بکە کە دەتەوێت بیهێنیتەوە خۆی هەموو شتێکت بۆ دەکات. بەڵام ئەم بەرنامەیە تەنها کێشەی ئەوەیە کە لەگەڵ جۆری فایل سیستمی FAT کار ناکات.
داگرتن
4. PhotoRec
ئەم بەرنامەیە لە سەر زۆربەی سیستمەکان ئیش دەکات(لینوکس، ویندۆس، OS X). لەگەڵ زۆربەی جۆری فایل سیستمەکان کار دەکات. وە دەتوانێت زیاتر لە 200 جۆری فایل بێنێتەوە. بەڵام ئەم بەرنامەیە هەموو کەس ناتوانێت بەکاریبێنێت چونکە لە دۆسدا (DOS) ئیش دەکات. لەبەر ئەوە ئەگەر زۆر کەسێکی شارەزا نیت بەکاری مەهێنە.
داگرتن
5. Pandora Recovery
ئەمەیان وەک بەرنامەکانی دیکە تەنها فایلە دۆزراوەکانت پیشان نادات بەڵکو دەتوانی سەیری فایلە گەڕاوەکان بکەیت دانە دانە یان گەڕان بکەیت بە نا و فایلەکاندا پێش ئەوەی پاشەکەوتیان بکەیت.
:: سەرچاوە: ماڵپەڕی http://www.karwanit.com
