ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

هۆکاری کەمبوونەوەی غاز ئاشکرادەبێت


هۆکاری کەمبوونەوەی غاز ئاشکرادەبێت

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر قەیرانی كەمی غازی بەكارهێنان لە ماڵان روونكردنەوە دەدات و هۆكارەكەی بۆ چاكردنەوەی ئامێرەكانی كۆمپانیای " دانە غاز" دەگەڕێنێتەوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر. دڵنیاییش دەدات سبەی كێشەكە چارەسەر دەبێت.

سامانە سرووشتییەكان لە روونكردنەوەكەدا هۆكاری كەمی غاز كە چەند رۆژێكە هەموو هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، رووندەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات كە هۆکاری قەیرانی غاز لەبەر چاکردنەوە و (صیانە)ی ئامێرەکانی کۆمپانیای (دانا غاز)ە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کە بەرهەمی غازی لە نیوەی بەرهەمی ئاسایی کەمتر بووە لەو ماوەیەدا و، ئێستا رۆژانە ئاستی بەرهەمی غاز بەرزتردەبێتەوە، چاوەڕواندەکرێت تا سبەی پێنجشەممە 24 ی ئەیلوولی 2015 بگاتەوە ئاستی خۆی.

سەبارەت بە نرخی غاز و چۆنیەتی دابەشكردنیشی، وەزارەتی سامانەس رووشتییەكان روونیكردووەتەوە " ئەم نرخەی ئێستا لەلایەن وەزارتی نەوتی حکومەتی عێراقی فیدراڵەوە دانراوە و لە هەموو عێراقدا یەک نرخە، هەروەها فرۆشتنی غاز لەلایەن کۆمپانیای (دانا غاز)ەوەیە لە رێگای کۆمپانیایەکی بەڵێندەر بەسەر کارگەکانی پڕکردنەوەی بوتڵی غازدا دابەشدەکرێت بە چاودێری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان".

ب?اوکردن?و?