نوژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکی #زەڕایەن لەکاتی خۆی دوادەکەوێت
دوای نزیکەی دوو ساڵ لە تێکچوونی سایدێکی ڕێگای سەرەکی زەڕایەن بەهۆی خراپی چاککردنەوەی، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستکرایەوە بەنۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکرا، بڕیار بوو تا ڕۆژی 15-9 ڕێگاکە نۆژەن بکرێتەوە، بەڵام لەئێستادا کارکردن لە نۆژەنکردنەوەکە ڕاگێراوە، تەنیا چنێکی قیرەکە لابراوە.
لێرەوە داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بکەن تا وەرزی باران بارین دەستپێ نەکردووە ڕێگاکە تەواو بکەن.
