ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

مژدەیەک بۆ خوێندکارانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی 


مژدەیەک بۆ خوێندکارانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی 

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مژدە دەداتە ئەو قوتابیانەی کە لە پۆڵی 12دەرچوونەوە و کۆنمرەیان کەمە، دەتوانن ساڵی داھاتوو تاقیکردنەوە ئەنجام بدەنەوە و، ئەگەر نمرەی باشیان ھێنا، بۆیان ھەژمار دەکرێت و ئەگەر نمرەی کەمتریان بە دەست ھێنا نمرەی پێشوویان بۆ ھەژمار دەکرێته‌وه‌.

(فاتیح مەولەویزادە) وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند: پارساڵ وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد کە ھەر قوتابیێک کۆنمرەی کەمی ھێنابێت لە پۆڵی 12ی ئامادەیی، دەتوانێ دووبارە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ ئەنجام بداته‌وه‌، ئەگەر نمرەی باشتری ھێنا، بۆی ھەژمار دەکرێت و، ئەگەر نمرەکەی کەمتر بوو، ئه‌وا كۆنمرەی پێشووتری بۆ ھەژمار دەکرێته‌وه‌.

(مەولەویزادە) وتیشی: ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە کە قوتابی زیاتر خۆی ماندوو بکات و، نمرەی باشتر بە دەست بێنێت و چانسی زیاتر بێت بۆ ئەوەی لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەربگیرێت، بۆیە ئەو بڕیارە ئەمساڵیش بەردەوام دەبێت بە ھەمان شێوەی ساڵی رابردوو.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕوونیشی کردەوە، بەپێی ئەو بڕیارە ئەو قوتابیەی دەیەوێت تاقیکردنەوەکان دووبارە بکاتەوە، پێویستە تاقیکردنەوەی دەرەکی ئەنجام بدات و ناتوانێ لە قوتابخانە دەوام بکات.

ب?اوکردن?و?