ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

فەیسبوک dislike زیاد دەکات 

فەیسبوک dislike زیاد دەکات 

دامەزرێنەری فەیسبووك مارك زوكەربێرگ دەڵێت: بەشی بەدڵم نییە (dislike) بۆ فەیسبووك زیاددەكەین.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، زوكەربێرگی تەمەن 31 ساڵ، لەكۆبوونەوەیەكدا كە لەناوەندی گشتی فەیسبووك لەپاركی میلانۆی ویلایەتی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئەمەریكا بەڕیوەچووە، ئاماژەی بەوە كردووە لەكاتێكی زۆر نزیكدا بەشی بەدڵم نییە (dislike) لەفەیسبووك تاقیدەكەنەوە، چونكە لە ساڵی 2009ەوە تا ئیستا لەوەتەی بەشی بەدڵمە (like) خراوەتە كار، هەندێك لەبەكارهێنەرانیان بە بەردەوامی داوای دانانی بەشی بەدڵم نییە (dislike) دەكەن.

وتیشی: "ئەمڕۆ رۆژێكی تایبەتە، چونكە ماوەیەكی زۆرە كار لەسەر ئەو بەشە دەكەین‌و لەكاتێكی نزیكدا تاقیدەكەینەوە".

مارك زوكەربێرگ، ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەوان نایانەوێت بەشی بەدڵم نییە (dislike) ببێتە میكانیزمیك لەرێگەیەوە بەكارهێنەران بابەتەكانی بڵاوكراوەی بەكارهێنەرانی دیكەی پێخراپ بكەن، بەڵكو كاتێك بەكاریدەهێنن، كە حەزیان بە (like) كردنی شتی نیگەران بەخش‌و ناخۆش نەبێت.

ب?اوکردن?و?