ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ئەپڵ iOS9  ڕاگەیاند 


ئەپڵ iOS9  ڕاگەیاند 

هەروەك پێشبینی كرا بۆ دواجار 16-9-2015 لە كۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەرانی ٢٠١٥ (WWDC15)، ئەپڵ وەشانی نوێی لە سیستەمی پێشكەوتووی مۆبایل ناسراو بە iOS ڕاگەیاند كەئەم وەشانەیان دەكاتە iOS9. ئەم وەشانە زیاتر درێژكراوەی وەشانی ٨ی پێشخۆیەتی بە چەند زیادكراوە و نوێكاری و چاكسازیەوە. iOS9 بەتەواوی سیستەمەكەی خێراتر و زیرەكتر كردووە و ئەو ئەپانەی باشتركردووە كە تۆ زۆرترین كات بەكاریان دێنیت. بەشێوەیەكی ناوازە و جیاواز لەپێشتر لەگەڵ ئایپاد تێكهەڵكێشكراوە.

شایەنی باسە iOS9 هەر دوێنێ لەگەڵ كۆتایی كۆنگرە بەردەست بوو و وەشانی ئەزموونی گشتیشی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت و وەشانی فەرمی و كۆتایشی لە پایزی ئەمساڵ دەوەشێندرێت.

فەرمون ئەوانەی خوارەوە نوێكارییەكانن:

١- سیری لە ئێستادا ٤٠% خێراترە و لە ٤٠% دروستتر وەڵام دەداتەوە.

٢- لە ئێستادا ناونیشان و بابەتی زیاتر هەیە كە دەتوانی داوا لە سیری بكەیت وەڵامت بداتەوە.

٣- لەمەودوا لە ئای ئۆ ئێس ٩ ئامێرەكەت خۆكاران بە پشت بەستن بە شوێنەكەت و بەو بەرنامانەی كردوتەوە لەسەر شاشەی قوفڵ پێشنیاری شتت بۆ دەكات بۆ نمونە ئەگەر بیستۆكی گوێ بخەیتە ناو ئامێرەكەت خۆكارانەن پلەی لیستێك دێتە سەرشاشە و پێشنیاری لێدانی ئەو دەنگانە دەكات.

٤- ئەگەر شوێنێك بۆ ڕۆژمێرەكە زیادبكەیت ئەوا ئایفۆنەكەت خۆكارانە پێشنیاری ئەوەت بۆ دەكات كەی ئەو شوێنە بەجێ بهێڵیت.

٥- لەگەڵ ئای ئۆ ئێس ٩ لەمەودوا بەهۆی گەڕانی سپۆتلایت دەتوانیت گەڕان بۆ شتی زیاتر بكەیت لەوانە خشتەی یارییە وەرزشییەكان و فیلمەكانی نێتفلێكس و زانیاری ناو ئەپەكانی تر و چەندین شتی تر.

٦- لەمەودوا بەپشت بەستن بەكاتەكان، بۆ نمونە كاتێك لە بەیانیاندا ئایفۆنەكەت دەست دەدەیتێ ئەوا لەسەر شاشەی قوفڵەكە بەرنامەی تایبەت بە بەیانیانت بۆ پێشنیاردەكات بۆ كردنەوەی.

٧- لەمەودوا ئەگەر بیتەوێت وەبیرهێنەرەوە لەناو هەر بەرنامەیەك دروست بكەیت ئەوا دەتوانیت داوا لە سیری بكەیت ئەویش ڕاستەوخۆ وەبیرهێنەروەكەت بۆ ڕێكدەخات.

٨- ئەپی Noted بەتەواوی نوێكراوەتەوە چەندان تایبەتمەندی بۆ زیادكراوە لەوانە تێكردنی وێنە و گۆڕینی فۆڕماتی دەق و توانای كێشانی شت بەدەست و هێنانی لینك ڕاستەوخۆ لە سەفاری و هەروەها نەخشە و چەندان شتی تر.





٩- زیادكردنی دیمەنی Transit بۆ ئەپی نەخشەكان بۆ گواستنەوە گشتییەكانی دەیان شار لە جیهان و وا بڕیاریشە وردە وردە بۆ چەندان شاری تر زیادبكرێت.

١٠- ئەپێكی نوێ بەناوی News بۆ كۆكردنەوەی هەواڵی ڕۆژانە بە شێوەیەكی جوان و قەشەنگ و سەرەنج ڕاكێش.

١١- لیستێك لەكورتكراوەكانی تەختەكلیل بۆ تەختەكلیلی ئایفۆن و ئایپاد وا دەكات نوسین ئاسانتر و باشتر بێت. ئەمە جگە لەوەی لەمەودوا تەختەكلیلی ئایپاد وەكو تراكپادی ماك بەبەكارهێنانی دووپەنجە بەكاربهێنن.

١٢- ئاڵوگۆڕ لەنێوان ئەپەكان دووبارە دیزایینكراوەتەوە وشێوەیەكی جوانتری پێ بەخشراوە.

١٣- بۆ دواجار ئەپڵ دیمەنی لێكجیاكردنەوەی شاشە بۆ دووبەش (Split view) لەسەر ئایپاد بۆ بەكارهێنانی دوو ئەپ لەیەك كاتدا زیادكرد.

Split-View١٤- لەمەودوا ئەپە بنچینەییەكانی ئای ئۆ ئێس سوود لە تەكنەلۆژیای مێتەڵ دەبینن و بەمەش جوڵەكان و توانستی ئیشكردن بەتەواوی باشتردەبێت.

١٥- لەگەڵ ئای ئۆ ئێس ٩ ئایفۆن ٦ كاتژمێرێك زیاتر پاتریەكەی خۆی دەگرێت.

١٦- ئای ئۆ ئێس ٩ بۆشایی كەمتری پێویستە وەك لە ئای ئۆ ئێس ٨ و بەمەش ئەگەر زیاتر لە ١.٥ گێگات هەبوو دەتوانی ئای ئۆ ئێس ٩ دابنێیت.

١٧- كۆمەڵێك API تازە لەوانە GameplayKitو Model I/O, وReplayKit

١٨- ئەپی تەندروستی Health چەندان نوێكاری و زیادكراوەی بۆ كراوە.





-19- HomeKit پشتگیری ئامێری زیاتر دەكات لەوانە home security systems و mechanical blinds بە دەستگەیشتن لەدوورەوە لەڕێگەی ئای كڵاودەوە.

٢٠- CarPlay ڕێگەیەكی سەلامەتتر و زیرەكترە بۆ بەكارهێنانی ئایفۆنەكەت لەناو ئۆتۆمبێل و ئێستاش ئەوەی بۆ زیادكراوە كە ئایفۆنەكەت بە وایەرلێس بە CarPlay ببەستیتەوە.

٢١- زمانی بەرنامەنوسی ناسراو بە Swift لە كۆتای ئەمساڵ دەبێتە سەرچاوە كراوە بۆ سیستەمی ماك و ئای ئۆ ئێس و لینوكس.

ب?اوکردن?و?