زانیاری لەسەر مۆبایلی iPhone 6S
کۆمپانیای ئەپڵ شەوی ٩/٩ پاش ساڵێک لە کۆنگرەیەکدا ٢ جۆری نوێی ئایفۆنی ڕاگەیاند کە بریتین لە "iPhone 6s لەگەڵ iPhone 6s Plus"، لێرەدا باس لە تایبەتمەندی ئایفۆنی 6S و بەرواری دەرچون و نرخەکەی دەکەین. کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرایکرد کە بەرکارهێنەران دەتوانن لە ڕۆژی ١٢/٩ ـدا و لەڕێگەی پێگەی سەرەکی ئەپڵەوە ئایفۆنەکە پێشوەختە بکڕن و ٢٥ی سێپتەمبەردەخرێتە بازاڕەکانی جیهانەوە.
بەرواری دەرچـوونی "iPhone 6S" :
کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرایکرد کە بەرکارهێنەران دەتوانن لە ڕۆژی ١٢/٩ ـدا و لەڕێگەی پێگەی سەرەکی ئەپڵەوە ئایفۆنەکە پێشوەختە بکڕن و ٢٥ی سێپتەمبەردەخرێتە بازاڕەکانی جیهانەوە.
نـرخی "iPhone 6S" :
کۆمپانیای ئەپڵ ئەم بەرهەمەی بە ٣ بیرگەی جیاواز دەخاتە بازاڕەکانەوە کە بریترین لە ١٦ گێگابایت - ٦٤ گێگابایت - ١٢٨ گێگابایت، وە نرخەکانیشیان کە ئەپڵ ڕایگەیاند بەم شێوەیەن:
١٦ گێگابایت = ٦٤٩.٩٩ دۆلار
٦٤ گێگابایت = ٧٤٩.٩٩ دۆلار
١٢٨ گێگابایت = ٨٤٩.٩٩ دۆلار
دیزاین و شێوەی "iPhone 6S" :
ئایفۆنی ٦ ئێس بە هەمان قەبارەی ئایفۆن ٦ ـەوە دەخرێتە بازاڕەکانەوە کە قەبارەکەی بریتیە لە ٤.٧ ئینج، بەڵام ڕەنگێکی تر بۆ ئەم جۆرەیان زیاد کراوە کە بریتیە لە "Rose Gold".
تایبەتمەندیەکانی "iPhone 6S" :
ئەم ئایفۆنە چیپـی A9 خراوەتەسەر کە ٪٧٠ خێراترە لە چیپی پێشتر کە بریتیبوو لە A8، وە خێراییەکەی زیاتر بۆ WiFi و LTE زیاد کرد.
کامێرای "iPhone 6S" :
کامێرای ئایفۆنەکە بریتیە لە ١٢ مێگاپیکسڵ و بەڕوونیەکی زیاتر، وە گۆڕانکاریەکی گەورەی لە ڤیدیۆدا کردوە کە کوالیتیەکەی بەرز کردۆتەوە بۆ 4k، وە کامێرای پێشەوەی ئایفۆنەکە ٥ مێگاپیکسڵ دەبێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕی karwanit
