ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕێگاکانی هاک کردنی فەیسبووک و خۆپاراستن لێیان



ڕێگاکانی هاک کردنی فەیسبووک و خۆپاراستن لێیان 


فەیس بووک زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە ناو سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رۆژانە بە ملیۆنان کەس بەکاری دەهێنن. ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی کە هەموو کەسێک دەیەوێت بەشداربوەکانی هاک بکات پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە " چۆن فەیس بووک هاک دەکرێت وو چۆن خۆمان بپارێزین لە هاکردنی" لێرەدا ئێمە باسی گرنگ ترین ڕێگاکانی هاکردنی دەکەین لەگەڵ خۆپارستن لێی
یەکەم// Phishing attack
یەکێکە لە ڕێگا زۆر باوەکانی هاکردنی فەیس بووک کەسی هاک کەر لینکێ دەنرێت بۆ نێچیرەکەی کە لینکی فەیس بووک نیە بەڵکو فەیس بوکی تەزویرە و هاوشێوەی فەیس بووک دروست کراوە کاتێ نێچیر ئیمەیڵ وو پاسۆرد داخڵ دەکات راستوو خۆ دەچێت بۆ کەسسی هاک کەر
چارەسەر // دەبێت دڵنیابین لەو لینکانەی دەیکەینەوە سایتی رەسمی فەیس بووک نەبێت بەهیچ جۆرێک پاسۆرد وو ئیمەیل داخڵ نەکەین
دووەم //KEYLOGGING
ئاسانترین ڕێگا بۆ هاکردنی فەیس بووکە کاتێک کەسی هاک کەر ئەو ڤایرۆسەی دروستی کردووە لەسەر کۆمپیتەری کەسی نێچیر دادەبەزێت دەتوانیت هەموو پاسۆردەکانی ببات
چارەسەر // دەبێت هەر بەرنامەیەک ویست لە سایتی رەسمی خۆی دایبەزێنیت چونکە ئەگەر هەیە ئەو بەرنامە کە تۆ لە سایتێکی نا رەسمی دای دەگریت ڤایرۆسی لەگەڵ دەمج کرا بێت جا بۆ کۆمپیتەر بێت یان مو بایل چونکە هەردوکیان بە ئاسانی هاک دەکرێن بەم ڕێگایە خۆمان بپارێزین لە و بەرنامانەی بەناوی هاکەوەن وەک بەرنامە بۆ هاکی وای فای یان بۆ هاکی فەیس بووک لەراستی دا ئەمانە خۆیان ڤایرۆسن
سێیەم //USB HACKING
ئەم جۆرە هاکە کەسی هاک کەر بەرنامەکە دەکاتە ناو فلاشەوە لەگەڵ کەسی نێچیر فلاشەکەی رەبت کرد لە کۆمپیتەر هەموو پاسۆردی کۆمپیتەرەکەی دەچێت بۆ هاک کەر
چارەسەر // هیچ کاتێک فلاشێک بەکار نەهینین کە نەزانین هی کێیە تەنها فلاسی شەخسی بەکار بهینە وو بیپارێزە با کەسی تر بەکاری نەهینیت
چوارەم// MAN-IN-THE-MIDDLE ATTACK
خەتەرترین جۆری هاک ئەم جۆرە هاکەیە بەبێ ئەوەی نێچیر ئاگای لە خۆی بێت هاک دەکرێت ئەمیش کاتێ دەبێت کە کەسی هاک کەروو نێچیر لە ناو یەک نیت ۆرکدا بن بۆ نمونە لەیەک کافریادا بن هەردووکیان یەک وایەر لێش بەکار بهینن یان دراو سێ بن کەسی هاک کەر دەچێتە نێوان نێچروو سێرڤەرەکەوە . هەر داتایەک بروات دەتوانێت شیتەلی بکات و بزانیت چی دادەبەزێنیت چی سایتی دەکاتەوە وە دەتوانیت لەریگەی گۆرینی DNS وە ئەکاونتی فەیس بووک جمەیل وو ..هتد دەتوانێت هاکی بکات
چارەسەر //
دەبێت سکویرەتی وایەر لێسەکەت زۆر باش بێت چونکە وایەر لێسەکەت هاک کرا چەن جیاز لەسەر ئەو وایەر لێسە بێت دەتوارێت هاک بکرێت چۆن وایەر لێسەکەمان بپارێزین بە کورتی
١: بەکارهینانی پرۆتۆکۆلی wpa2 لە جیاتی wep
٢: لابردنی wps لەسەر وایەرلێسەکە ئەگەر هەبوو
٣:دانانی پاسۆردێ کە لە ٢٠ خانە زیاتر بێت وو لە ژمارەو پیتی سمۆڵ و کەپیتاڵ وو هیما پێک هاتبیت وو گۆرینی پاسۆرد زوو زوو
٤: بەکار هینانی ماک فلتەر وو شاردنەوە وایەرل لێسەکە
ئەگەر ئێمە چوینە شوێنکی گشتیەوە لەوێ وایرلێسی ئەوێمان بەکار هینا بۆ خۆپاراستن دەبیت vpn بەکار بهێنیت بەم شێوەیە هەرگیز هاک ناکرێیت.

ی.س

ب?اوکردن?و?