ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بە کەمترین هەنگاو بزانە کێ چاودێری و سیخوڕی لەسەر فەیسبووکەکەت دەکات






  • بە کەمترین هەنگاو بزانە کێ چاودێری و سیخوڕی لەسەر فەیسبووکەکەت دەکات
  • زۆربەی بەكارهێنەرانی فەیسبووك ئەگەر جارێكی هێرشیان نەكرابێتە سەر، ترسی ئەوەیان هەیە كە تووشی هێرش و چاودێری و سیخوڕیکردن بن لە لایەن کاسانی ناردروست و هاككەرە وە چ لە ئاستی تاکە کەسی یان حوکمی دا بێت..!! . رەنگە ئەوەی كە هاتووەتە نێو فەیسبووكەكەت، هاككەریش نەبێ، لەوانەیە لەلایەنێكی دەسەڵاتدارەوە بێت تا چاودێر و سیخوڕیت بەسەرەروە بكات. مارك زۆكربێرگ، دامەزرێنەر و بەڕێوبەری تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، رایگەیاند"
  • كە ماڵپەڕەكەیان هیچ پەیوەندییەكی بەو چاودێری و هێرشانەوە نییە كە دەكرێتە سەر بەشداربوانی تۆڕەكەیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نەیشاردەوە ئاماژەی پێ دەدات كە هێرشی بەردەوام هەیە بۆ سەر ئەكاونتی بەكارهێنەران. ئاماژەی بەوەشدا" هەردەم داهێنانی نوێ دەخەنە كار بۆ ئەوەی متمانەی بەكارهێنەرەكانیان لەدەست نەدەن. یەکێک لەخزمەتگوزاریە پێشکەوتووەکانی کە پێشکەشکراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سکیوریتی و خۆپاراستنی بەکارهێنەری تۆڕەکە بریتی ە لە "  Where You are Logged In " ، خزمەتگوزاریەکە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات تا بتوانێت ئامێر و شوێن و جۆری سیستەم و کاتی ئەو کەسە دیاری بکات کە سیخوڕی و چاودێری دەکات بەسەر هەژماری فەیسبوکەکەیە وە. 

  • لێرەدا بەوێنە شێوازی زانینی ئەوەی كێ هێرشی كردووەتە سەرمان و چاودێری و سێخوڕیمان بەسەرەروە دەکات یان دەیەوێ هێرشمان بكاتە سەر دەخەینەروو:
  • سەرەتا كلیك لەسەر settings بكە:

  • ئەم ویندۆیەی خوارەوە دەكرێتەوە تێیدا كلیك لەسەر لینکی Security بكە بەم شێوە ئەم پەڕە نوێیەمان بۆ دەکرێتەوە 

  •  پاشان لە بەشی خوارەوەی پەڕەکە کرت لەسەر لینکی Where Youre logged In بكە هەر وەک لە وێنەکە ڕون و ئاشکرایە

  • لە کۆتاییش لێرەدا دەردەكەوێ كێ هاتووەتە سەر فەیسبووكەكەت‌و هێرشی كردووەتە سەرت، بزانە جگە لەخۆت كەسی دی تێدایە، بەم شێوەیە دەتوانیت ئامێر و شوێن و جۆری سیستەم و کاتی ئەو کەسە دیاری بکات کە سیخوڕی و چاودێری دەکات بەسەر هەژماری فەیسبوکەکەیە وە. هەر وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێ دراوە ...

  • تێبینی/ ئه‌گه‌ر هه‌ر شوێنێكى گوماناویت له‌و لیسته‌دا به‌دی كرد، كه‌ گومانت لێی بوو یان دڵنیا بوویت خۆت له‌و شوێنه‌وه‌ پێگه‌كه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وكات كلیك له‌سه‌ر End All Activity بكه‌، پاشان وشه‌ى نهێنى پێگه‌كه‌ت بگۆڕه‌.

  • سەرچاوە:  " کاروان ئایتی " 
  • ی.س

ب?اوکردن?و?