ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

تەمەنی 120 ساڵە.. بەتەمەنترین ژنی‌ عێراق لەسنوری #زەڕایەن دەژی‌


تەمەنی 120 ساڵە.. بەتەمەنترین ژنی‌ عێراق لەسنوری #زەڕایەن دەژی‌


تەمەن ئەوەندە بواری‌ داوە، هیچ هاوڕێیەكی‌ لەژیاندا نەماوە، سەرەڕای‌ تێپەڕاندنی‌ زیاتر لەسەدەیەك، بەڵام بەتەندروستی‌و بیرێكی‌ باشەوە رۆژانەی‌ بەڕێدەكات.
سەلما عەبدولقادر، ناوی‌ ئەو ژنە كوردەیە كە تەمەنی‌ گەیشتووەتە 120 ساڵ‌و بەو هۆیەوە بووەتە بەتەمەنترین كەس لەعێراقدا، تەمەنەكەی‌ ئەوەندە باوەڕ پێنەكراوە، كە حكومەت لەبەڵگەنامە رەسمییەكاندا باوەڕی‌ بەوە نەبووە لەژیاندا مابێت‌و بەشە خۆراكی‌ مانگانەی‌ بڕیوە.
هەرچەندە هیچ ئامارێكی‌ فەرمی‌ سەرتاسەری‌ لەعێراقدا رانەگەیەندراوە كە بەتەمەنترین كەس دیاری‌ بكات، بەڵام مانگی‌ تەمموزی‌ رابردوو میدیاكانی‌ عێراق بڵاویانكردەوە كە بەتەمەنترین پیاو لەعێراقدا بەناوی‌ (جەرجیس حەمادە) لەتەمەنی‌ 119 ساڵیدا كۆچی‌ دوایی‌ كرد، گەر وابێت ئەوا سەلما ئێستا بەتەمەنترین كەسە لەهەموو عێراقدا.
لەسەر ناسنامەی‌ باری‌ شارستانی‌ سەلما، رۆژی‌ 1ی‌ تەمموزی‌ 1897 وەك رۆژی‌ لەدایكبوونی‌ نوسراوە، بەو جۆرەش ئێستا تەمەنی‌ (120) ساڵی‌ تێپەڕاندووە، هەرچەندە نەوەكانی‌ دەڵێن تەمەنی‌ لەوەش زیاترە.
سەلما ئێستا لەپێنج كوڕو سێ‌ كچ خاوەنی‌ (150) نەوەیە، بەجۆرێك كوڕی‌ كوڕی‌ كوڕو كچی‌ كچی‌ خۆی‌ بینیوە، 41 ساڵ لەمەوبەر هاوسەرەكەی‌ كۆچی‌ دوایی‌ كردووەو سیان لەكوڕەكانیشی‌ بەهەمان شێوە لەژیاندا نەماون.
سەلـما خەڵكی‌ گوندی‌ (قەڵبەزە)یە لەناحیەی‌ زەڕایەن‌ سەر بەپارێزگای سلێمانی، لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا هیچ نەخۆشییەكی‌ درێژخایەنی‌ نییەو هەموو خواردنێك دەخوات‌و هەموو وردەكارییەكیشی‌ لەبیرە، تەنیا ئەوەندە نەبێت كەمێك گوێی‌ گران بووە.
شایەنی باسە ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار پەیجی زەڕایەن نیوز ئەم زانیارییەی ئاشکرا کرد دواتر چەندین کەناڵ و ماڵپەڕ بڵاویان کردەوە.





ی.س


ب?اوکردن?و?