ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

سبەینێ دابەشکردنی نه‌وت له‌شاره‌زوور دەستپێدەکات



سبەینێ دابەشکردنی نه‌وت له‌شاره‌زوور دەستپێدەکات

له‌وباریه‌وه‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور ڕاگه‌یاند سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ 28ی شوبات له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی مامۆستا ڕزگار غه‌فوور، قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور نه‌وت له‌ ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن و گونده‌كانی قه‌زای شاره‌زوور دابه‌شده‌كرێت.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور وتیشی ئه‌مڕۆ لەسه‌ر داوای قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا سبه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م وجبه‌ نه‌وت بدرێته‌ قه‌زای شاره‌زوور.
وتیشی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی بڕیاریدا له‌ ناحیه‌ی زه‌رایه‌ن و گونده‌كانی قه‌زای شاره‌زوور نه‌وت دابه‌شبكرێت و بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ قه‌زای شاره‌زوور ته‌واو بكرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی شاره‌زوور هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو دابه‌شكردنی نه‌وت هه‌موو هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

ب?اوکردن?و?