وردەکاری ڕووداوەکەی ئەمڕۆ
کاتژمێر 12:50 نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 1-3-2019 لە زەڕایەن ئۆتۆمبیلێک تەقیەوە بەهۆیەوە شوفیری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی فاروق حەمەساڵح قادر تەمەن 40 ساڵ پیشەی قەساب برینداربوو دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ چارەسەری سەرەتایی بۆ دەکرێت، پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شوڕش کرا لەوێ دوای چەند کاتژمێرێک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
هەر دوای ڕووداوەکە ئاسایش و پۆلیس دەستیانکرد بەلێکۆڵنەوەی ورد لە ڕووداوەکە دوای تەواوبوونی پشکنینی ئۆتۆمبێل و شوێنی ڕووداوەکە لەلایەن تیمەکانی ئاسایش و پۆلیسەوە، ئۆتۆمبێلەکە برا بۆ ئاسایش.
بەپێی سەیرکردنی کامێرای چاودێری ناوبراو نوێژی هەینی لە مزگەوتی مەولەوی کردووە دواتر چووە بۆ ئەو شوێنەی کە ڕووداوەکەی تێدا بووە بەمەبەستی سەردانی شوێنی ڕاگرتنی ئاژەڵەکانی.
بەوتەی شاهید حاڵەکان دەنگی تەقینەوەیەک بووە دواتر ئاگر لەپێشەوە سەیارەکە بووە هەر زوو هاوڵاتیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە شۆفێرەکەیان بە برینداری دەرهێناوەو بردوویانە بۆ نەخۆشخانە.