ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

هەڵەتێگەیەشتنەکان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاستدەکرێنەوە




هەڵەتێگەیەشتنەکان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاستدەکرێنەوە

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى(WHO) تێڕوانینە هەڵەکان لەبارەی کۆرۆنا ڕاستدەکاتەوە، بۆئەوەی راستیەکان بزانی تەنها متمانە بە پێگەفەرمیەکانی تەندروستی بکە، کەبریتین لە وەزارەتی تەندروستی و بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی.
1. گەورە و بچووک ئەگەرى ئەوەیان هەیە تووشى ئەم ڤایرۆسە ببن
2. کحول و هیچ مادەیەکى هۆشبەر ڕێگرى لە تووشبوون ناکات
3. گوازرانەوەى ڤایرۆسەکە لە ڕێگەى جۆرەکانى پارەوە ئەگەرێکى زۆر لاوازە
4. ئەو باوەڕەى پێیوایە، ڤایرۆسەکە لە دوورى 8 مەترەوە دەگوازرێتەوە، هەڵەیە، بەڵکو تەنها لە دوورى یەک مەترەوە دەگوازرێتەوە
5. کۆرۆنا بە سەرما و سۆڵە لەناوناچێت
6. وشککەرەوەى ناو دەستشۆرەکان لە توانایاندا نییە ڤایرۆسەکە دوور بخەنەوە
7. خۆ هەڵکێشان لە گیراوەی کحول بە چڕی کەمتر لە ٦٠٪ لە ڤایرۆسەکە دەربازتناکات
8. هاوردەکردنى کاڵا لەو ناوچانەى ڤایرۆسەکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە تووشى ڤایرۆسەکەت ناکات
9. ئاژەڵى ماڵیى ڤایرۆسەکە ناگوازێتەوە
10. ڤاکسینى دژە ئەنفلۆنزا لە کۆرۆنا ناتپارێزێت
11. هیچ بەڵگەیەک نییە دیتۆڵى پاککەرەوەى برین بە کەڵکى کۆرۆنا بێت
12. هیچ بەڵگەیەک لە ئارادا نییە خواردنی سیر ڤایرۆسەکەت لێ دوور بخاتەوە
13. ئەو باوەڕە هەڵەیە کە پێى وایە ڕۆنى کونجى لەش لە ڤایرۆسى کۆرۆنا دەپارێزێت
14. دژەزیندە (ئەنتى بایۆتیک)یش پارێزگاریت لە ڤایرۆسەکە لێناکات
15. تیشکى سەرو بنەوشەیى ناتوانێت بەتەواوی کۆنترۆڵى کۆرۆنا بکات
ڕاگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

ب?اوکردن?و?