قایمقامیەتی قەزای شارەزوور چەند بڕیارێکی بۆ ڕێگرتن و خۆپارستن لە فایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد
ئاگاداری هاوڵاتیان و گەنجانی خۆشەویستی قەزای شارەزوور دەکەین لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بۆ ڕێگرتن و خۆپاراستن له ڤایروسی کۆرۆنا بڕیارماندا به:
۱_ قەدەغەکردنی نێرگەلەکێشان لەسەرجەم کافتریاکان.
۲. داخستنی مەلەوانگه و هۆڵی لەشجوانی لەسنوری قەزای شارەزوور.
۳- ڕاگرتنی هەموو جۆره چالاکی و بۆنه و مەراسیمێک که قەرەباڵغی دروستبکات.
٤- ئەم بڕیاره لەبەرواری ۲۹/۲/۲۰۲۰ جێبەجێدەکرێت.
٥- پێوسته سەرجەم چیشتخانه و چایخانەکان پابەندبن بەمەرج و ڕێنماییه تەندروستییەکان و پەرداخ و قاپ وکەوچکی سەفەری بەکاربهێنن.
٦- هەر كەس پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکان نەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت و سزای یاسایی دەدرێت.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمولایەک.
لیژنه هاوبەشەکانی قایمقامیەت لەشارەزوور