ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕێز لەگروپی بەخشراوەکانی خودا گیرا






ڕێز لەگروپی بەخشراوەکانی خودا گیرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6_2_2020 عومەر گوڵپی بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدان و کۆمەڵایەتی سلێمانی پێشوازی لەگروپی بەخشراوەکانی خودا لەزەڕایەن کرد لەپای کارەکانیان ڕێزی لێنان.
لەوبارەیەوە عومەر گوڵپی دەڵێت "مه‌ڕاسیمی‌ ڕێزلێنان لە (گروپی‌ به‌خشراوه‌كانی‌ خودا) کە کاریان شۆردن‌و دابینکردنی‌ جل‌و بەرگ‌و بەدواداچوونی‌ ژیانی‌ تەندروستی‌ هاووڵاتیانی‌ بێ خانەو لانەیە کە بەهۆی‌ نەخۆشی‌ دریژخایەنی‌ دەروونی‌ یان ژیریی‌، لە دۆخێکی‌ نەگونجاوی‌ مرۆییدان.
سوپاس‌و دەستخۆشی‌ و رێزی‌ زۆر بۆ برای‌ بەڕێزو خۆشەویستم کاک عوسمان عەبدوڵڵا، سەرۆکی‌ گروپ‌و سەرجەم ئەندامە گەنج‌و چالاکەکانی‌، ئەوان بەکارە جوانەکانیان بێجگە ڕاستەوخۆ سودگەیاندن بە ژمارەیەک هاووڵاتی‌ بێ نازی‌ کۆمەڵگە، دەبنە هۆی‌ بوژانەوەی‌ چرۆی‌ ئومێدو هیوا لای گەنجان‌و هاووڵاتیانی‌ گەلەکەمان و برەودان بە کارى چاکەکارى و چاکەى گشتى.
" إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ مَنْ أَحْسَنَ عَمَلًا ".

ب?اوکردن?و?