پشووی فەرمانگە و قوتابخانە و خوێندنگا و زانکۆ و پەیمانگاکان تا ڕۆژی 16_4 درێژکرایەوە
د. جوتیار عــادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ڕاگەیەنراوەی بڵاو کردەوە ڕایگەیاند "لەچـــوارچێوەی بەردەوامــبوونی ڕێـکارەکانی خۆپارێـــزی لە تەشـــەنەکردنی ڤایــرۆسی کۆرۆنـــا لە ھەرێمی کوردســـتان، بڕیاردرا بەدرێژکردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت ودەستە وفەرمانگە ودامەزراوەکانی ھەرێم وزانکۆ وپەیمانگا وقوتابخانە وناوەندەکانی خوێندنی حکومی وئەھلی (جگە لە ھــێزەکانی ئاسایــش و ئاســایشی ناوخــۆ و دامەزراوەکانــی تەندروستی) لەڕۆژی یەکشەمــمە ڕێکەوتی ٢٩-٣-٢٠٢٠ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٦-٤ -٢٠٢٠
وەزارەتی تەنـدروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بــەردەوام دەبن لە پێشکەشـــکردنی خزمەتگوزارییە گشــتیە فریاگوزارییەکان بەھاوڵاتیان لەڕێگای پیادەکردنی ئێشگریی".
ی.س