ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بڕیاری داخستنی سەرجەم چایخانە و کافتریا و سەرتاشخانەکانی قەزای شارەزوور درا



بڕیاری داخستنی سەرجەم چایخانە و کافتریا و سەرتاشخانەکانی قەزای شارەزوور درا


قایمقامیەتی قەزای شارەزوور بڕیاریدا سەرجەم چایخانە و کافتریا و سەرتاشخانەکانی شارەزوور دابخات.
لەڕاگەیاندراوێکدا قایمقامیەتی قەزای شارەزوور ڕایگەیاند"  بەروارى (12-3-2020) (ڕزگار غەفور) قايمقامى قەزاى شارەزوور بەشداریكرد لەكۆبونەوەی پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتی دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر) پارێزگاری سلێمانی و ئامادەبوونی سەرجەم قایمقامەكان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراوی كاروباری ناوخۆ و بەرپرسی سەنتەری جی سی سی و بەڕێوەبەری گەشتوگوزار، كه تایبەت بوو بەخۆپاراستن و ڕێگرى لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بریاردرابه :

۱- داخستنی سەرجەم چایخانەكان و كافتریاكان.
۲‌- داخستنی سەرجەم سەرتاشخانەكان لەسنوری قەزای شارەزوور و ناحيەى زەڕایەن.
۳- جەختكردنه وه لەسەر ڕاگرتنی هەموو جۆره چالاکی و پرسه و بۆنەو مەراسیمه ئاينى و كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبيريیەكان و وەرزشيیەكان ( یاریگای تارتان و هۆڵە وەرزشییەكان )که قەرەباڵخی دروستبکات.
٤- داخستنی سەرجەم چێشتخانەكانی یەک ئەستێره و دوو ئەستێرە.
٥- داخستنی دارستانی زەڕایەن بەڕووی هاوڵاتیان . 
٦- ڕاگرتنی دانیشتن وخواردن لەخواردنگه خیراكان (تەنیا سەفەری ڕێگەپێدراوە.
۷- قەدەغەكردنی هاتوچۆی هاوڵاتیان لەنێوان پارێزگاكان و ئیداره سەربەخۆکان " تەنها حاڵەتی زەرووری نەبێت ئەویش بەپسوڵەی ڕێگەپێدانی یەکەی کارگێڕی نەبێت لەگەڵ لیژنەی ئەمنیدا.
٨- ئەم بڕیارانه له (13-3-2020) تاكو (1-4-2020) كاری پێدەکرێت.

ی.س

ب?اوکردن?و?