ئەمساڵ ڤیستیڤاڵی ڕۆژی شارەزوور ئەنجام نادرێت
لەڕاگەیاندراوێکدا قایمقامیەتی قەزای شارەزوور ڕایدەگەیەنێت کە ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێنجەمین ڤیستیڤاڵی ڕۆژی شارەزوور ئەنجام نادرێت.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
بەناوی قایمقامیەتی قەزای شارەزوورەوه جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی قەزاکەمان دەکەین بەبۆنەی ساڵ ڕۆژی ڕاپەڕینه جەماوەرییەکەی بەهاری ۱۹۹۱ و ئازادکردنی شارەزوور و ناوچەکه بەگشتی.
درود سڵاو بۆ شەهیدانی ئەو ڕاپەڕینه مەزنەو تەواوی شەهیدانی کوردستان
. یادی ڕاپەڕینی گەلەکەمان لەکاتێکدایه گەلەکەمان ڕووبەڕووی نەخۆشیەکی ترسناک بووەتەوه و پێویستی بەیەکڕیزی و خۆپارێزی هەیه وەک چۆن لەکاتی ڕاپەڕیندا گەلەکەمان بەیەکڕیزی ڕووبەڕووی داگیرکەران بووه بۆیه دڵنیاین گەلی کورد پشتیوان بەخوا و یەکڕیزی ئەم قۆناغەش تێدەپەڕێنین.
بۆیه ئاگادارتان دەکەین بڕیاربوو ۸ی ئازار لە ۲۹ هەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵکی شارەزوور پێنجەمین ڤیستیڤاڵی ڕۆژی شارەزوور بەچەندین چالاکی ئەدەبی و هونەری و لەماوەی سێ ڕۆژدا بەڕێوەبچێت ، بەڵام ئەم ڤیستیڤاڵەش (ڤیستیڤاڵی پێنجەمی ڕۆژی شارەزوور )هاوشێوەی سەرجەم چالاکیە جەماوەرییەکانی تر بەهۆی مەترسییەکانی کۆرۆناوە ڕادەگیرێت و سەرجەم چالاکیەکانی هەڵدەوەشێنرێتەوەکەئامادەکاری تەواوی بوکرابوو . لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی ڕێنمایەکان ، بڕیاری ڕاگرتنی ڤیستیڤاڵەکە مان داوه.
دوو باره پیرۆزبایتان لێدەکەین به هیوای سەلامەتی بۆ گشت هاوڵاتیانی خۆشەویست.
ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قه زای شارەزوور
7/3/2020