ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بۆ ماوەی پێنج ڕۆژی دیکە قەدەغەی ھاتوچۆ درێژکرایەوە


بۆ ماوەی پێنج ڕۆژی دیکە قەدەغەی ھاتوچۆ درێژکرایەوە



وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ پێشگیری لەبڵاوبوونەوەی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ درێژکرایەوە.

یه‌كه‌م: راگرتنی هاووچۆ له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و گشت یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانیان له‌ كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی 18-19/3/2020
تا كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی 23-24/3/2020.
دووه‌م: پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌ پارێزگاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی چۆنێتی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ مه‌رجێك كار نه‌كاته‌ سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌.

ی.س

ب?اوکردن?و?