ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ژماره‌یه‌ك ماموستای ئاینى نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ویه‌كێتی زانایان و ئه‌وقافی هه‌رێم دەكه‌ن، له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا


ژماره‌یه‌ك ماموستای ئاینى نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ویه‌كێتی زانایان و ئه‌وقافی هه‌رێم دەكه‌ن، له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا


دەقی نامەکە:

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
نامەیەکی کراوە بۆ
به‌ڕێز/ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێز/ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێز/ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی.
بەڕێز / یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی و لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان

السلام علیكم ورحمه‌الله وبركاته
سەرەتا سوپاس بۆ خوا پاشان سوپاس بۆ هەوڵ و ماندووبونی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەهەوڵ و ماندوو بونی هەموو لایەک بەتایبەت پزیشک و تەندروستکاران و دەزگا ئەمنیەکان و لە سەروی هەموشیانەوە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ماندوو نەناسانە لەخەمی ڕێگریکردندابون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوای ڕەحمی خوا بەهەوڵ و تێکۆشانی ئێوە الحمد للە وا خەریکە مەترسی ئەو نەخۆشیە بەتەواوی دەڕەوێتەوە و ژیان ئاسایی دەبێتەوە ..
سوپاس بۆ ماندوبونتان دەستان دەگوشین ...
بەڕێزان وه‌ك ده‌زانن مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆن و نوێدا جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌و ئارامی دڵه‌كان بوون، ئه‌مه‌و وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر جار لانكه‌ی شۆڕش و باره‌گای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌بوون له‌ زۆربه‌ی قۆناغه‌ سه‌خته‌كاندا، له‌سه‌ر و به‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆناشدا ئێمەی مامۆستایانی ئاینی و لێژنه‌کانی فه‌توا به‌ر له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان هاوكارو ده‌سباربوین بۆ ڕێگریکردن له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای کۆڕۆنا هه‌ستاین بە داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان و بڵاوکردنەوەی ئامۆژگاری موسوڵمانان بۆ دەست گرتن بە ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە بۆ سەلامەتی هەموو لایەک .
سوپاس بۆ خوا ئێستا مەترسی بەرەو نەمان دەچێ و زۆربەی شوێنە گشتیەکان کرانەوەو هاتووچۆش تاڕادەیەکی باش ئاسایی بوەتەوە هەر بۆیە خەڵک پێویستی بەکردنەوەی ده‌رگای مزگه‌وته‌كانە بە ڕەچاوکردنی رێنمایەکانی ته‌ندروستیەکانەوە
هەربۆیە تکاتان لێ دەکەین بفەرموون بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بەتایبەت
له‌م كاتەدا کە چەن ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ....
چاوەڕوانی وەڵامی دڵسۆزانەی بەڕێزتانین ...
خوای گەورە هەموولایەک بپارێزێ و کوردستانمان بەئارامی و خۆشگوزەرانی بگەیەنێ .....

ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی
18 / 4 / 2020

ب?اوکردن?و?