ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی ئەوقاف: لەماوەی دوو ڕۆژی داھاتوو لێژنەی بەرەنگاری کۆرۆنا بابەتی کردنەوەی مزگەوتەکان بەجدی تاو توێ دەکات


وەزارەتی ئەوقاف: لەماوەی دوو ڕۆژی داھاتوو لێژنەی بەرەنگاری کۆرۆنا بابەتی کردنەوەی مزگەوتەکان بەجدی تاو توێ دەکات

لەڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، لەبارەی کردنەوەی مزگەوتەکان ڕایگەیاند " بابەتی کردنەوەی مزگەوتەکان لەکۆبوونەوەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە کراوە لەماوەی دوو ڕۆژی داھاتوو لیژنەی بەرەنگاری کۆرۆنا ئەم بابەتە بەجدی تاو توێ دەکات، ھەرشتێک لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستاندا بێ لیژنەی بەرەنگاری کۆرۆنا و وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و وەزارەتی تەندروستی بریاری لەبارەوە دەدات و لەکاتی پێویست رادەگەێندرێت"

دەقی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی 

ھاوڵاتیانی ئازیز
دەربارەی کردنەوەی مزگەوتەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز بەپێویستی دەزانین سوپاسێکی گەرمی نوێژ خوێنان و مامۆستایانی ئایینی بەڕێز بکەین لە ئارامی و خۆراگریان و پابەند بوونیان بەڕێنماییەتەندروستیەکان بۆ ئەوەی بەھەموو لایەک بتوانین ڕێگا لەمەترسیەکانی ئەم پەتایە بگرین، خۆش بەختانە ئەو ڕێکارانەی کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرتویەتیەبەر لەزۆربەی وڵاتان باشتر بووە تاوەکو کەمترین زیانی ھەبێ
بەڕێزان بابەتی کردنەوەی مزگەوتەکان لەکۆبوونەوەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە کراوە لە ماوەی دوو رۆژی داھاتوو لێژنەی بەرەنگاری کۆرۆنا ئەم بابەتە بەجدی تاو توێ دەکات، ھەرشتێک لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستاندا بێ لێژنەی بەرەنگاری کۆرۆنا و وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و وەزارەتی تەندروستی بریاری لەبارەوە دەدات و لەکاتی پێویست رادەگەێندرێت 

بەڕێزان بەرپرسیاریەتی ئایینی و نیشتیمانی و مرۆیی تەندروستی وادەخوازێ کە ئارام بگرین تاوەکو بریارێک لەم بارەوە دەدرێت 

لەگەڵ ڕێزدا
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی 
٢٠⁄٤⁄٢٠٢٠

ب?اوکردن?و?