لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا: مزگەوتەکان تا 10_5 ناکرێنەوە
لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڕایدەگەیێنێت، دوای تاوتوێکردنی ئەو داواکارییەی مامۆستایانی ئاینی ئاراستەی کردبووین، بەباش نەزانرا دەرگای مزگەوتەکان لەم کاتەدا بکرێتەوە.
لیژنەکە سێ هۆکار بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو داواکارییانە دەخەنەڕوو و رایدەگەیێنین: "نامانەوێ ئۆباڵی زیاترو زۆرتر تەشەنەکردنی پەتاکە بکەوێتە ئەستۆی مامۆستایانی ئایینی و مزگەوتەکان و تاوەکو 10-5-2020 نوێژ و عیبادەت و خواپەرستی لە ماڵەکانمان بەرێوەببەین ".
ڕاگەیاندراوێک لە لێژنەی باڵای بەرەنگاری کۆرۆنا
دەربارەی داواکاری کردنەوەی مزگەوتەکان
مامۆستایانی ئایینی بەڕێز ھاوڵاتیانی ئازیز
دوای داواکاری ئێوەی بەڕێز دەربارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز و دوای تاوتوێکردنی ئەم بابەتە لەنێوان لێژنەی باڵای کۆرۆنا و بەڕێزان وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی وەزیری و ئەوقاف وکاروباری ئایینی وپارێزگارەکان ، بەباش نەزانرا دەرگای مزگەوتەکان لەم کاتەدا بکرێتەوە ، لەبەر ئەم سێ ھۆکارانەی خوارەوە:
یەکەم "
چەند حاڵەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشارەکانی ھەرێم تۆمار کراوە، بۆیە نامانەوێ ئۆباڵی زیاترو زۆرتر تەشەنەکردنی پەتاکە بکەوێتە ئەستۆی مامۆستایانی ئایینی و مزگەوتەکان
دووەم"
بۆ دروست نەبوونی جیاوازی پاراستنی کۆدەنگی دەرنەچوون لە ئیجماع ڕای زانایانی ئاینی بەڕێزو ئەنجومەنی باڵای فەتوا بریارەکە سەرجەم مزگەوتەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سێیەم "
ئەمە بابەتێکی تەندروستیە نابێت کەس پێی وابێ بەسیاسی کراوە، بەپێچەوانەوە خۆجیاکردنەوەو دەرچوون لەبڕیاری لێژنەی باڵا و دەستە جەمعی ھەرێمی کوردستان دەبێتە جیاوازی و جیاکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی .
بۆیە داواکارین ئارام بگرن تاکو ( ١٠⁄ ٥ ) نوێژو عیبادەت و خواپەرستی لە ماڵەکانمان بەرێوەببەین.
لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
٣٠⁄٤⁄٢٠٢٠