وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆی درێژکردەوە
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ٢٠٢٠/٥/١٠ راگەیاند، و هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت.
لەڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ هاتووە، دەسەڵات دەدرێت بە سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان لە کاتژمێر ١٢ی شەو تا ٧ی ئێوارە بۆرێگەپێدانی هاونیشتمانییان بەکردنەوەی شوێنە خزمەتگوزارییەکانی کە پێویستن وەک نانەوا خانەکان.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کاتژمێر ٧ی ئێوارە تاوەکو ١٢ی شەو قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێدەکرێت و تەنها رێگە بە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان، تیمەکانی تەندروستی و ئەمبوڵانس و ئەوانەی لە ئەرکی فەرمیدان، لەکاتێکدا پێشتر لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە تا ١٢ی شەو بوو.