ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاييه‌كانى سه‌رژمێريى گشتيى دانيشتوان و ئاڤاهييا 2024

دواى كۆتاييهاتنى داتابێسى سه‌رژمێريى گشتيى دانيشتوانى عێراق له‌ گشت پارێزگاكان، ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاييه‌كانى ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ نيشتيمانييه‌ گه‌وره‌يه‌ ڕاده‌گه‌ينين. ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان ئه‌ركى كۆكردنه‌وه‌ى زانيارييه‌ ورده‌كانى تايبه‌تمه‌ندييه‌ ديموگرافى، كۆمه‌ڵايه‌تى، ته‌ندروستى، و پيشه‌ييه‌كان و هه‌روه‌ها زانيارييه‌كانى نيشته‌جێبوون و له‌دايكبوون و مردن و بارى ئاسته‌نگدارى له‌ هه‌رێمى كوردستانى له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ و ئاماده‌يه‌ بۆ ڕاپۆرتى كۆتايى و ورد بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكان. يه‌كه‌م: تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى دانيشتوان 1- دانيشتوانى هه‌رێمى كوردستان 6,370,668 كه‌سه‌، به‌ خه‌ڵكى خۆجێى و بيانييه‌وه‌‌. (تێبينى: ناوه‌ندى قه‌زاى شێخان و ناحيه‌ى زيلكان له‌ قه‌زاى شێخان و ناحيه‌ى فايده‌ له‌ قه‌زاى سێمێل له‌ پارێزگاى دهۆك و قه‌زاى مه‌خمور له‌ پارێزگاى هه‌ولێر و ناحيه‌كانى كۆكس و نه‌وجول و چه‌ندين گوندى ده‌وروبه‌رى چه‌مچه‌ماڵ له‌ پارێزگاى سلێمانى له‌گه‌ڵ ژماره‌ى دانيشتوانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌ژمار نه‌كراون. هه‌روه‌ها پێويسته‌ تێبينيى ئه‌وه‌ش بكرێت كه‌ ده‌يان هه‌زار كه‌سيش گه‌ڕابوونه‌وه‌ كه‌ركوك و مه‌خمور و ناوچه‌كانى ترى كێشه‌ له‌سه‌ر .) 2- ڕێژه‌ى دانيشتوان له‌ شارنشين و گوندنشين به‌م شيوه‌يه‌ دابه‌ش بووه‌: - ڕێژه‌ى شارنشين: 84.0% - ڕێژه‌ى گوندنشين: 16.0% 3- ژماره‌ى خێزانه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان گه‌يشتۆته‌ 1,379,163 خێزان. 4- تێكڕاى قه‌باره‌ى خێزان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌ 4.6 كه‌س. 5- له‌ كۆى دانيشتوانى هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌ى پياوان 3,200,506 كه‌سه‌ و ئافره‌تان ژماره‌يان 3,170,162 كه‌سه‌. به‌م پێيه‌، ڕێژه‌ى پياوان 50.24% و ڕێژه‌ى ئافره‌تان‌ 49.76% ده‌بێت. 6- ڕێژه‌ى ئه‌و خێزانانه‌ى كه‌ ئافرەت سه‌رۆكى خێزانه‌ 11.86% و ئه‌وانه‌ى كه‌پیاو سه‌رۆكى خێزانه‌ بريتييه‌ له‌ 88.14%. 7- دابه‌شبوونى ژماره‌ى دانيشتوانى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ر گروپه‌ سه‌ره‌كييه‌كانى ته‌مه‌ن به‌م شێوه‌يه‌يه‌: 1- دانيشتوانى ژێر ته‌مه‌نى كاركردن (كه‌متر له‌ 15 ساڵ): 31.9% 2- دانيشتوانى ته‌مه‌نى كاركردن (15-64 ساڵ): 63.7% 3- دانيشتوانى سه‌رووى ته‌مه‌نى كاركردن (65 ساڵ و سه‌رووتر): 4.4% به‌م شێوه‌يه‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌وتۆته‌ قۆناغى په‌نجه‌ره‌ى ديموگرافى كه‌ له‌م قۆناغه‌دا پێويسته‌ ڕێژه‌ى دانيشتوانى ته‌مه‌نى كاركردن 60% و سه‌رووتر بێت. 8- به‌راورد به‌ ئه‌نجامه‌كانى گه‌مارۆسازى و ژماره‌دانانى ساڵى 2009 كه‌ ژماره‌ى دانيشتوانى هه‌رێمى كوردستان 4,389,258 كه‌س بوو، تێكڕاى گه‌شه‌ى دانيشتوانى هه‌رێم كوردستان بريتييه‌ له‌ 2.48%. دووه‌م: تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى نشينگه‌ به‌پێى ئه‌نجامه‌كانى گه‌مارۆسازى و ژماره‌دانانى ساڵى 2024، ژماره‌ى يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوون له‌ هه‌رێمى كوردستان گه‌يشتۆته‌ 2,028,937 يه‌كه‌.

ب?اوکردن?و?