د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم ڕاگەیاند و وتی" ژمارەی دانیشتووانی هەرێم گەیشتووەتە ٦ ملیۆن و ٣٧٠ هەزار و ٦٦٨ کەس".
وتیشی" ژمارەی نێر ٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار و ٥٠٦ كەسە، ژمارەی مێ ٣ ملیۆن و ١٧٠ هەزار و ١٦٢ كەسە".
بەیانی ئەمڕۆش محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق،، ئەنجامی بەرایی ژمارەی دانیشتووانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٥ ملیۆن و ٤٠٧ هەزار و٨٩٠ کەسە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەو ژمارەیە ٢٢ ملیۆن ٦٢٣ هەزار و ٨٣٣ ئافرەتن و، ٢٢ ملیۆن ٧٨٤ هەزار ٦٢ کەس رەگەزی نێرینەن.
ب?اوکردن?و?