ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

سودانی: ژمارەی دانیشتوانی عێراق (45) ملیۆن و (405) هەزار كەسە

"(70%) دانیشتوی شارن و (30%) دانیشتوی لادێكانن" 🔻ژمارەی خێزانەكانی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە (7) ملیۆن و (898) هەزار خێزان 🔻نێر (50,1%) دانیشتوان و مێ‌ (49.8%) دانیشتوان پێكدەهێنن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنیدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و شوێنەكانی نیشەجێبونی لە عێراق ڕاگەیاند: 🔹ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتووەتە (45) ملیۆن و (405) هەزارو رێژەیەك، بە خەڵكانی بیانی و پەنابەرانەوە. 🔹دابەشبونی دانیشتوانی لەنێوان شارو لادێكان بەمشێوەیەیە: 1-ژمارەی شارنشینەكان زیاتر لە (70.3%) و دانیشتوانی گوندەكانیش زیاتر لە (29.7%)ە. 2-ژمارەی خێزانەكانی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە (7) ملیۆن و (898) هەزار خێزان. 🔹ڕێژەی مامناوەندی قەبارەی خێزان گەیشتووەتە (5.3) ئەندام. 🔹ژمارەی خێزانەكانی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە (7) ملیۆن و (898) هەزار خێزان. 🔹ژمارەی نێر گەیشتووەتە زیاتر لە (22) ملیۆن و (784) هەزارو (62) كەس واتە (50,1%) رێژەی دانشتوان پێكدەهێنن. 🔹ژمارەی مێ‌ گەیشتووەتە (22) ملیۆن و (623) هەزارو (833) كەس بەرێژەی (49.8%). 🔹ئەو خێزانانەی كە ژن سەرۆكایەتیان دەكات (11.33%) و ئەو خێزانانەی كە پیاوان سەرۆكایەتیان دەكات (88.67%)ە. 🔹ڕێژەی ئەو كەسانەی خوار تەمەنی كاركردنن و لە خوار (15) ساڵەوەن، (36.1%) كۆی رێژەی دانیشتوانن. 🔹رێژەی ئەو كەسانەی لە تەمەنی كاردكردندان لەنێوان (15_64) ساڵ (60.2%) دانیشتوان پێكدەهێنن. 🔹ڕێژەی دانیشتوان كە لەسەرو تەمەنی كاركردنەوەن (65) ساڵ بەرەو ژوور زیاتر لە (3.7%)ی دانیشتوانن. 🔹ڕێژەی گەشەی دانیشتوان لە عێراق دەگاتە (2.3%). 🔹ژمارەی شوێنەكانی نیشتەجێبون لە عێراق (8) ملیۆن و (37) هەزارو (221) شوێنە. 🔹ڕێژەی خانوو (92.1%) و ڕێژەی شوقە (6.6%)و ڕێژەی خانوی قوڕ (4%)ە.

ب?اوکردن?و?