ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ئەنجامی زانکۆلاین ڕاگەیاندرا

🔻(96%)ئەو قوتابیانەی داواكارییان پێشكەشی زانكۆلاین كردووە وەرگیراون "كۆی گشتی وەرگیراوان (53،0709)قوتابیە" د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی زانكۆلاینی راگەیاند. 🔹لەمساڵدا (47) هەزارو (788) خوێندكار لە پۆلی (12) دەرچوون. 🔹ئەمساڵ (30 ) هەزارو (661) قوتابی لە بەشی زانستی دەرچوون. 🔹ئەمساڵ (15 ) هەزارو (716) قوتابی لە بەشی وێژەیی دەرچوون. 🔹ئەمساڵ (159) قوتابی لە خوێندنگە نێودەوڵەتیەكان و (1250) قوتابی پیشەیی دەرچوون. 🔹(6882) قوتابی دەرچوانی ساڵانی پێشوو داواكارییان پێشكەشكردووە. 🔹 (96%) ئەو قوتابیانەی پێشكەشی زانكۆلاینیان كردووە وەرگیراون. 🔹كۆی گشتی پلانی وەرگرتن (64،761) قوتابیە. 🔹كۆی گشتی وەرگیراوان (53،0709)قوتابیە. 🔹ژمارەی وەرگیراوانی دەرچاوانی ئەمساڵ (45،526) قوتابی و ژمارەی وەرگیراوانی ساڵانی رابردو (7553) قوتابیە. ⬇ دەتوانن لەڕێگای ئەم لینکەوە ئەنجامەکان وەربگرن: https://general.regayzanko.com/student/

ب?اوکردن?و?