ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕێنمایی ڕاگرتنی بەخشین و بەستنی دەرماڵەی بڵاوكردەوە

گشتاندنی دارایی ژمارە ( ٣ ) ی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردوەتەوەو تایبەت بە "یەکخستنی ڕێکارە داراییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ" لە كۆبوونەوەی رۆژی 5ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاری لەسەر دراوە. لەم رێنماییەداو بەبەهانە ئەوەی خشتەكانی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2025 هێشتا لە پەرلەمان پەسەند نەكراون، حكومەتی هەرێم وەزارەتەكانی پابەندكردووە بە لیستی موچەی مانگی (1)ی ئەمساڵ و لەسەر ئەو بنەمایانە هەموو ئەم بابەتانەی راگرتووە: 🔹 راگرتنی دامەزراندن بەهەموو شێوازەكانی (هەمیشەیی- گریبەست- كاتی- دامەزراندن لەسەر داهاتی ناوخۆ- بەلەجیاتی دانان- وانەبێژ- خۆبەخش). 🔹 راگرتنی بەخشین و بەستی دەرماڵەی نوێ بۆ سەرجەم موچەخۆران و پابەندبوون بەو رێژەو بڕانەی دەرماڵە كە لە لیست موچەی كانونی دووەمی 2025دا هاتووە. 🔹 قەدەغەكردتی گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران لەنێوان سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەكان بە وەزارەت.. 🔹 راگرتنی ئەژماركردنی خزمەت بۆ مەبەستەكانی وەزیفەی گشتیی. ی.س

ب?اوکردن?و?