لەڕاگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى ڕایگەیاند "دواى نیوەڕۆى ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى 13-2-2025 کەشى ناوچەکەمان دەگۆڕێت بۆ هەورو لەگەڵ هاتنى شەپۆڵێکى بەفر بارین و باران بارین . دەست پێکردنى نمە باران لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان ,پاشان بارستە هەوایەکى سارد لە ناوەڕاستى ئەوروپاوە روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەکاتەوە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆیە شەپۆڵێکى بەفر بارین سەرجەمى ناوچە سنووریەکان و شاخاوییەکان دەگرێتەوە بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزیان لە (1000) مەترە بەفر بارینى دەبێت .لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک بە تێکەڵى لەگەڵ باران بەفریش دەبارێت .شێوازى دابارین نمە باران و بارانى مامناوەند دەبێت بڕى بارانى پێشبینیکراو بە گشتى لە نێوان (12-18) ملم دەبێ, زۆرترین کاتى بەفر بارین لە شەوى پێنج شەم لەسەر هەینى و کاتەکانى بەرەبەیانى ڕۆژى هەینى . لە دواى نیوەڕۆى ڕۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکەمان و بەڵام پلەکانى گەرما هەر بە نزمى دەمێنێتەوە".
ی.س
ب?اوکردن?و?